Dangikrekar.com
سەرنوسەر

کرێکارانی کوردستان، تـەنهـا بـە هوشیــاری و یەکگرتوویی ڕیـزەکانیـان دەتـوانن بـەرامبــەر بـەفێـڵ و تەڵـەکــەی خاوەنکــار و کۆمپانیــاکـان بوەستنـــــــــــەوە!

کرێکارانی کوردستان، تـەنهـا بـە هوشیــاری و یەکگرتوویی ڕیـزەکانیـان دەتـوانن بـەرامبــەر بـەفێـڵ و تەڵـەکــەی خاوەنکــار و کۆمپانیــاکـان بوەستنـــــــــــەوە!

لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، لەگەڵ دوو کرێکاردا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتیمان کرد بۆ بەدواداچوون لەسەر دەستەبەرییەکانیان، کەهەردووکیان لەدوو کارگەی جیاوازبوون. یەکێک لە کرێکارەکان نزیک ٥ ساڵ خزمەتی هەیەو هەتا ئێستا دەستەبەریی بۆ نەکراوە، ئەوی دیکەیان ٣ ساڵ خزمەتی هەیە، بەڵام تەنها نزیک ساڵ و نیوێک دەستەبەری بۆ کراوە.. هەریەکەشیان موچەکانیان جیاوازەو ئەوەی کەدەستەبەرییەکەی بۆکراوە لەسەر نزمتری ڕێژەی مووچەیەک دەستەبەری بۆیکراوە، کەلە ڕاستیدا مووچەکەی دوو ئەوەندە یان شتێک کەمتر زیاتر.. ئەم دۆخە چیمان پێدەڵێت:

١/ گرێبەستیکار لەکرێکار دەشاردرێتەوە بۆ ئەوەی ڕێژەی موچەکەی کەشف نەبێت ئەگەر گرێبەستی بۆ کرابێت. ئەمە سەرەڕای ئەوەی کەکرێکار هەتا ڕادەیەک ئاگاداری یاسایکار نیەو هەر لەخۆیەوە ئیمزای کۆنتراکتەکەی دەکات کەئەوسەری لێگیراوە لەلایەن کارگەوە کەنەشتوانێت یاسا پارێزگاری لێبکات.

٢/ یاریکردن بەووشەی مووچەی بنەڕەتی لەجیاتی کۆی گشتی موچەی کرێکارەکە.. زۆرکارگە ووشەی مووچەی بنەڕەتی نوسیووە لەکۆنتراکتەکەدا کە نایاساییە لەکاتێکدا یاسا دەڵێت دەبێت کۆی مووچە هەژمار بکرێت بۆ دەستەبەرییەکەی.

٤/ ئەم دۆخە ئەوەمان پیشان ئەدات، کە: کاتێک لیژنەی تایبەتی لایەنی پەیوەندیدار دەڕۆن بۆ کەشف، زۆرینەی کرێکاران لەپشتی پەردەوە دەشارنەوە بۆئەوەی کەشف نەبن، تەنها ئەو کرێکارانە ئاشکرا دەکەن کە دەستەبەرییان بۆکراوەو ئەوانی تر دەشارنەوە.

٥/ زۆرینەی کرێکاران ناڕەحەتن لەلایەنی پەیوەندیدار، ئەڵێن: ئەوان نایەن چاوپێکەووتن لەگەڵ کرێکاراندا بکەن هەتا دۆخیان بزانن.کرێکاران ئەڵێن ناوێرین بەدواداچوونیش بکەین، چونکە هەرئەوەندەی کەشف بووین، یەکسەر لەئیش دەرئەکرێین..

٦/ بەشێکی زۆر لەکرێکاران بەشێوەی کاتی کاردەکەن، یەعنی کاری موەقەت لەکۆمپانیاو کارگەکاندا، لەکاتێکدا جگەلەوەی کەنایاساییەو دەبێت لەیەکەم ڕۆژی کارکردنەوە کرێکار هەم کۆنتراکتی کاری پێبدرێت و هەم دەستەبەریش بکرێت، کەچی کرێکار هەیە لەکارگەدا چەندین ساڵە بەوشێوەیە کاردەکات.. جگەلەوەش بۆیە ناوی کرێکاری کاتی لێنراوە بۆئەوەی کەهیچ شتێک شمولی نەکات، نەگرێبەستێکی هەیە، نەدەستەبەر کراوەو نەهی تریش.. ئەمە جگەلەوەی کە مووچەکەی زۆر کەمترە لەو کرێکارانەی کەفەرمین و لەناو کارگەدان، وەکو تریش ئەوان ڕێک هەمان ئەو کارە دەکەن کەکرێکاری فەرمی ئەیکەن

٧/ خاوەنکار دێت ساڵانی کارکردنی کرێکار بەئارەززوی خۆی ئاڵوگۆر پێدەکات، لەبەشێک لەکارگەو ناوەندی کاردا، کرێکار هەیە بۆنمونە ٥ ساڵە کاردەکات، بەڵام دەستەبەرییەکەی کەمکراوەتەوە بۆ کەمتر، دواییش کەپرسیار دەکرێت یان بەڵگەو شاهێدی هەیە کەلەساڵی ئەوەندەوە کاردەکات، خاوەنکار پێی دەڵێت ببورە هەڵەمان کردووە، یان بەپاساوی نوێکردنەوە یان نەبوونی مۆڵەتی فەرمیمانەوە وای لێهاتووەو هەزارو یەک شێروڕێوی تریش..

٨/ کاتێک خاوەنکارو کارگەیەک دەستەبەر(ضمان) ی کرێکار دەکات، دێت بەناوی مووچەی بنەڕەتییەوە دەستەبەری ئەکات و لەسەر کۆی گشتی مووچيی کرێکارەکە نایکات.. یەعنی ئەگەر کرێکارەکە لەهۆڵی بەرهەمهێناندا مووچەی گشتیەکەی ٦ سەد هەزار بێت، ئەوا دەستەبەرییەکەی بە٣ سەد یان شتێک زیاتر دەکات، بۆئەوەی لەوسەرەوە بڕی پارەی دەستەبەری کەلە١٢٪ دەبێت خاوەنکار بیدات، کەمتر بێتەوەو کەمترین پارەی دەستەبەری بدات… بەڵام کاتێک کارگەو ناوەندێکی کار ئەچێت بۆ فەرمانگەی باج و باج ئەدات، کۆی گشتی مووچەکە کە٦ سەد هەزارە پیشان ئەدات تا کەمترین بڕی پارە بدات بەفەرمانگەی باج  کەخۆی مافی کرێکارەکەیە.

کرێکارانی کوردستان تەنها بەیەکرتویی وبەهوشیاری خۆیان بەیاسکان ومەفەکانیان دەتوانن بەربەم فێڵ وتەڵەکانە بگرن.

Related posts

بەهۆی تەزووی کارەباوە کرێکارێک گیانی لەدەستدا.

Dangi Krekar

کۆمپانیاکان و دەنگۆی زیادكردنی مووچەی ژینگەپارێزان!

Dangi Krekar

 دوو کرێکار لە باڵەخانەیەک کەوتنە خوارەوەیەکێکیان گیانی لەدەستدا.

Dangi Krekar

Leave a Comment