Dangikrekar.com
هەواڵ

لە کەرکوک؛ کرێکارێکی تەمەن 43 ساڵ بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدا

لە کەرکوک کرێکارێکی تەمەن 43 ساڵ بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدا
​دەنگی کرێکار – کەرکوک
جارێکی تر نەبوونی مەرجەکانی سەلامەتی لە شوێنی کاردەبێتە هۆی گیانلەدەستدانی کرێکارێک و خێزانێکی تر ڕەشپۆش دەکات.
​ئەمڕۆ لە گەڕەکی ڕاپەڕینی دوو لە شاری کەرکوک کرێکارێک لە کاتی ئەنجامدانی کارەکەیدا تووشی ڕووداوێکی دڵتەزێن بوو و بەهۆی بەرکەوتنی تەزووی کارەباوە دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.
​بەکارهێنانی مەرجەکانی سەلامەتی و پاراستنی ژیانی هێزی کار لە کاتی کارکردندا، هێشتا وەک پێویست جێبەجێ ناکرێت ئەمەش ساڵانە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاماری قوربانیانی کرێکاران
​زانیارییەکان دەربارەی قوربانییەکە
​ناو سامر ئەحمەد
​تەمەن 43 ساڵ
​شوێنی نیشتەجێبوون گەڕەکی عەسکەری کەرکوک
​هۆکاری کۆچی دوایی بەرکەوتنی تەزووی کارەبا لە کاتی کارکردندا
٢٠٢٦/٦/٢٧

Related posts

ڕووداوەکانی شوێنی کار

Dangi Krekar

بەیاننامەی کرێکارانی فەنزوێلا بۆ پشتیوانی لە خەڵکی فەلەستین

Dangi Krekar

بانگەوازێک لەبڵاوکراوەی دەنگی کرێکارەوە بۆ کرێکاران!

Dangi Krekar

Leave a Comment