Dangikrekar.com
قوربانیانی کار

ڕووداوەکانی شوێنی کار

ڕووداوەکانی شوێنی کارمانگی ٨

 

 

هەولێر: لەئەنجامی تەقینەوەی کارگەیەکی شیش، کرێکارێکی هیندی گیان لەدەستئەدات وسێ کرێکاری تریش برینداردەبن!

بەرواری ٧/٨/٢٠٢٤ لەیەکێک لەکارگەکانی شیشی هەولێر بەناوی ئەربیل ستیل، کەدەکەوێتە بەرامبەر گوندی لاجان لەسەر ڕێگای گوێر، شەوی ڕابردوو تەقینەوەیەک ڕوویداو بەداخەوە کرێکارێکی هیندی بەهۆیەوە ئەمڕۆ گیان لەدەستئەدات و سێ کرێکاری  دیکەش بریندار دەبن. تەرمی کرێکارەکە لەپزیشکی دادی هەولێرەو دەیانەوێت لەڕێگای کونسوڵخانەی هیندستانەوە ڕەوانەی بکەنەوە. ئەوەی شایانی باسە هەربەهۆی تەقینەوەی تەقەمەنی ناو ئاسنەکانەوەچەندین جار کارەساتی گەورە ڕوویداوەو بریندارو کوژرانی لێکەتۆتەوە.

 

بەردەڕەش: شۆفێرێک لەکاتی کارکردندا، دەکەوێتە ژێر گرێدەرێکەوە وگیان لەدەستدەدات!

بەرواری ١٣/٨/٢٠٢٤ کرێکارێکی گەنج کەئیشی شۆفێرییە، بەناوی شعبان كریم تۆفیق، لەسەر رێگای دھۆك- باعەدرێ و لەکاتی کارکردندا دەکەوێتە ژێر گرێدەرو بەداخەوە دەستبەجێ گیان لەدەستئەدات.

 

 کەلار: کرێکارێک بەتەزوی کارەبا گیان لەدەستدەدات!

کرێکارێک بەناوی کریم محمود، تەمەن ٥٨ساڵ ، لەکاتی کارکردن لەناو بیرێکدا، کارەبا لێیداوەو بەداخەوە گیانی سپارد

هەورامان: کۆلبەرێک لەڕێگای کارەکەیدا گیان لەدەستدەدات!

لەگوندی هانەی دن هێزەکانی پاسەوانی سنور تەقە لەکۆڵبەرێک دەکەن بەناوی ئارام خلیل، پاش‌ گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی خورماڵ، بەداخەوە گیان لەدەستئەدات. ئەم زەحمەتکێشە نزیک ١٠ ساڵە کاری کۆڵبەری دەکات لەپێناوی بژێوی خانەوادەکەیدا.

 

قەزای خورماتو: کرێکارێک لەکاتی بارکردنی بلۆکدا دەبێت بەژێر ڕافیعەوەو گیان لەدەست دەدات!

 کرێکارێکی تەمەن ٤٣ ساڵ بەناوی (خمیس جاسم محمد) لەکاتی بارکردنی بلۆکدا دەکەوێتە ژێر ڕافیعەوەو بەداخەوە گیانی لەدەستدا.

 

بازیان: بەهۆی وەرگەڕانی بارهەڵگرێکەوە لەناوکارگەی چیمەنتۆدا، شوفێرێک گیان لەدەستدەدات:

بەرواری ٢٦/٨/٢٠٢٤ بەهۆی وەرگەڕانی بارهەڵگرێکەوە لەناو کارگەیەکی چیمەنتۆدا، بەداخەوە شۆفێرەکەی

کەدانیشتووی چەمچەماڵە گیان لەدەست ئەدات.

 

خورماڵ: کرێکارێکی فەرمانگەی کارەبا، کارەبا دەیگرێت و گیان لەدەستدەدات!

کرێکارێکی فەرمانگەی کارەبا بەناوی بێوەی احمد اسماعیل، تەمەن ٤٨ ساڵ، لەکاتی بەستنی سیمی کارەبا بەسەر عەمودەوە کارەبا دەیگرێ و  بەداخەوە گیان لەدەستئەدات

 

Related posts

بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار لەمانگی ڕەمەزاندا کرێکاران دەدوێنێ!

Dangi Krekar

لەبەر نەبوونی نەم توانی خوێندن تەواو بکەم  دیمانەیەکی کورت لەگەڵ کرێکارێکی دانیشتووی بەردە قارەماندا  

Dangi Krekar

باشکردنی دۆخی ژیان و کار، هاتنە مەیدانی یەکگرتوانەی کرێکارانی دەوێت

Dangi Krekar

Leave a Comment