چەوسانەوەی کرێکار لەنێوان بێدەنگی حکومەت و فێڵی خاوەنکاردا!
دەنگی کرێکار
دیارترین ستەمێک کەئێستا بەرامبەر بەکرێکاران دەکرێت، فێڵێکی یاسایی ڕێکخراوە کەبەگشتی خاوەنکار وکۆمپانیاکان دەستی بۆدەبەن و وەک چەکێک بەکاریدەهێنن بۆ ئەوەی زۆرینەی ئەوکرێکارانەی کەخراونەتە سەرکار، لەسەرەتاییترین مافەکانیان بێبەش بکەن. لێرەدا ئاماژە بەچەند جۆر لەو فێلە یاسایە ڕێکخراوەدەکەیة:
یەکەم: کارکردنی کاتی(مۆقەت)، وەیا ڕۆژانەکار:
بەشێک لەکۆمپانیایانەوکارگەکان ڕۆژانە ژمارەیەک لەکریکاران کارپێدەکەن لەژێر ناوی کاری ڕۆژانەدا وەیان هەندێک کرێکاری تر بەمۆقەت بۆ ماوەی مانگێک یان سێ مانگ زیاتر دادەمەزرێنن.. لەم حالەتانەشدا کۆمپانیاو خاوەن کارگەکان لەژێر ناوەی ئەوەی کە کرێکارەکان ڕۆژانەکار وەیا کاری مۆقەت دەکەن، بەشێک لەومافانەیان پێنادرێت کە بەپێی یاسا هەمووکریکارێک دەبێ هەیبێت، بەتایبەت مافی دەستەبەری کۆمەلایەتی. لەکاتێکدا بەپێی یاسایکاری هەرێمی کوردستان، هەر کرێکارێک لەیەکەم کاتژمێری دەستبەکاربوونییەوە، بەجیالەوەی ڕۆژانە کاردەکات وەیا کەرەکەی مۆقەتەو بۆ ماوەیەکی دیاریکراوە، دەبێت دەستەبەر (ضمان) بکرێت، بەڵام لەواقیعدا و بەپێی ئەم فێڵکردنە ئەوە کرێکارانێکن کەبۆ چەندین ساڵ ومانگ ڕۆژانە کاریان پێدەکرێت و لەژێرناوی کاری موەقەتدا دەهێڵرێنەوە، بەبێئەوە مافی دەستەبەری کۆمەلایەتیان بۆ بکرێت. تەنانەت بەم فێڵە هەق بەخاوەنکاردەدات تا هەر کاتێک ویستی بەبێ هیچ قەرەبوو و ئیلتزامێکی یاسایی فڕێیان بداتە دەرەوە، ئەمەش لەکاتێکدایە کەهەمان ئەو کرێکارە موەقەتە هەمان ئەو ئەرکە قورسە ڕادەپەڕێنێت کەکرێکارێکی هەمیشەیی دەیکات، بەڵام بەمووچەیەکی زۆر کەمترو بەبێ هیچ جۆرە دڵنیاییەکی پیشەیی.
دووەم؛ فێڵیکی تر ماوەی تاقیکردنەوە(تێستکردن)ی کارێکارانە: لەفێڵەشدا خاوەنکارو کۆمپانیاکان، ژمارەیەک کرێکار دەخەنەسەرکار وبۆ ماوەیەک لەتاقیکردنەوە/تیستدا رایان دەگرن. بەلام ماوەکە درێژە دەبێتەوە بۆ چەند هەفەتەو مانگو تەنانەت ساڵ زیاتریش کاریان پیدەکەن بەبێ ئەوەی بەرەسمی بڕیار لەسەر دامەزراندن وەیا کۆتایی ماوەی تاقیکردنەوەکە بدەن.. لەم حاڵەتەشدا ئەم کرێکارانە لەبەرئەوەی لەتێستدان ئەو مافانەیان بۆ حساب ناکرێت کە دەبێ وەک هەر کرێکارێکیتری کارگەو کۆمپانیاکە بیان بێت. بەتایبەتی بەهیچ شیوەیەک زەمان ناکرێن وهارکاتێکیش خاوەنکار ویستی دەریان دەکات.. هەموو ئەم دۆخەش لەژێرناوی یاسادا ئەنجام دەدرێت. لەکاتێکدا بەپێی یاسا بەرکارەکانی هەرێم ماوەی تێستی کرێکاران سێ مانگ زیاتر نییەو دەبێ خاوەنکار لەوماوەیەدا بڕیاری ڕەسمی لەسەر دامەزراندن وەیا رەتکردنەوەی خستنەسەرکاری کرێکارەکە بدات.
سێهەم: فێلی گرێبەست: خاوەنکارو کۆمپانیاکان بەجۆرێک گرێبەستیکار، ئەگەر هەشبێت، ئامادەو پڕدەکاتەوە بۆ کرێکاران کەسەرتاپا پڕە لەپێچ و پەناو بڕگەو ووشەی تەمومژاوی، بەجۆرێک کەخاوەنکار بەئارەزووی خۆی و مەرجی داناوە، تەنانەت پرسوڕا بەکرێکاران ناکرێت، لەزۆربەی حالەتی گرێبەستەکاندا، نوینەری یاسایی کرێکاران ئامادەییان نیە .. هەربۆیە زۆرجار کرێکاران ناچار دەکرێن بەسەعاتکاری زیادە (ئیزافەکاری) کەنەک هەر پارەی ماندووبوونەکەیان بەپێی یاسا وەرناگرن، بەڵکو زۆرجار وەک ئەرکێکی سەرشانیان لێیان دەبینرێت و ئەگەر ناڕەزایەتیش دەرببڕن، هەڕەشەی دەرکردنیان لێدەکرێت…
چوارەم؛ فێڵکردن لەماوەی مۆڵەت و پشووەکان: لەزۆربەی کارگەکاندا سیستەمی پشوو مۆڵەت لەدەستی خاوەنکارگەو کۆمپانیاکاندایە وهەر یەکەیان بەوجۆرەی بۆیان دەچیتەسەر هەوڵدەدەن کە کەمترین مۆڵەتو ماوەی پشوو بەکریکاران بدەن وبەکرێکارانیش دەڵێن ئیمە یاساکانمان بەم جۆرەیە، ئەگەر کاردەکەیت فەرموو ئەگەرنا بڕۆ!. لەکاتێکدا ماوەی مۆڵەت وپشووی کرێکاران لەیاسای کاردا ڕیکخراوە
ئەم هەموو فێڵ و نادادپەروەرییە کەلەکرێکاران دەکرێت تەنها گۆشەیەکە لە مامەڵەی خاوەن کۆمپانیاکان کەبێگومان لەژێر سایەی بێدەنگی و خەمساردی حکومەتدا، کەلێپرسراوی یەکەمە بەرامبەر بەکرێکاران ئەنجام دەدرێت. هەر ئەمەش وایکردووە خاوەنکارەکان خۆیان بەسەروو یاسا بزانن، بەتایبەت ئەو کارگانەی کە پشتیان بەدەسەڵاتی حزبی و بەرپرسەکان بەستووە..
لێرەدا ئێمە لەبڵاوکراوەی دەنگی کرێکارەوە داوا لەکرێکاران دەکەین کە لەهەر جۆرە مامەلەو فێڵێکی خاوەنکار ئاگادارمان بکاتەوە تا لەسەر مافی کرێکاران بەدەنگ بێین وپێکەوە سنورێک بۆ ئەو زوڵم و نادادپەروەریەی لەکریکاران دەکرێت دابنێن..
