Dangikrekar.com
وتار

کرێکارانی کوردستان لەناو بێمافیەکانیاندا!

کرێکارانی کوردستان لەناو بێمافیەکانیاندا!

  هەڵگورد محمد 

 

لەکوردستان، زۆرینەی گەنج بێکارن و هێندەی تر ڕیزی بێکارییان فراوانتر کردۆتەوە. ئەگەر کرێکارێک یان گەنجێک شانسێکی هەبێت و کارێکی دەستبکەوێت، ئەوا جگەلەوەی کەحەقدەستەکەی هێندە کەمە ئەگەر بتوانێت نانی ژەمێک دەستبەر بکات، وەکو تریش سەعاتکاری زۆرو ماندووبوونێکی بێئەندازە. کرێکاران بەشێوەیەکی ئاشکرا بوونەتە قوربانی سیستەمێک کەتەنها قازانج دەبینێت، نەک مرۆڤبوونەکەی، مرۆڤبوونەکەی تا ئەوجێگایە بەهای هەیە کە چۆن لەخوێنی ئەو، خاوەنکارو کۆمپانیا قازانج و کەڵەکەی سەرمایە بکات.

کرێکاران بەگشتی بەموچەیەکی زۆر کەم و سەعاتکاری زۆر کار دەکەن، کارکردنەکەشی جگە لەهەژاری زیاترو ماندووبوونی زیاتر، ناتوانێت ژیانی ڕۆژێکی بەتەسەلی بەڕێبکات وناتوانێت پێداویستییە سادەکانی ژیان دابینبکات. ئەمە کاریگەرییەکی قووڵی هەیە لەسەر هەموو ژیانی کرێکاران، هەرلەتەندروستی، لەدڵنیایی دەروونی، لەپەروەردەی منداڵەکان و لە ئارامی خێزان.

کرێکاران بەهۆی هێزیکاری هەڕاجکراوی خۆیانەوە وەک ئامێرێک مامەڵەی لەگەڵدەکرێت، کۆمپانیا ئەهلییەکان، کە زۆرینەیان چاودێری یاسایی تووندو تۆڵ و لێپرسینەوەی پێوویستیان نیە، بێڕەحمانە تەنانەت گوێش بەجەستەی ئەو نادەن هەتا سبەی بتوانێت بەهێزی باشترەوە بچێتەوە سەر کارەکەی قازانجی زیاتر بخاتە سەر سەرمایە کەڵەکە بووەکانی ئەوانەوە. بۆنموونە: کاتێک کرێکار بریندار دەبێت، یان تەمەنی زیاتر دەڕوات ئیتر توانای ئیشی وەک پێشتری نامێنێت و بەبێ هیچ حساب و بێهیچ بەرپرسیاریەتییەک لەلایەن کۆمپانیاوە لەکارەکەی دەردەکرێت

کرێکارانێک ساڵانێکی دوورو درێژ، ژیان وخوێنیداوە بەکۆمپانیا، بەبێئەوەی دەستەبەرکرابێت و ئاوڕێک لەداهاتوو چارەنوسی بدرێتەوە، لەکۆتایی تەمەنەکەیدا بەدەستی بەتاڵ و دڵێکی شکاو ونائومێدەوە دەکرێتەدەرەوە. ئەمە بەرەنجامی سیاسەتی ڕاستەوخۆی سیستەم و دەسەڵاتی سەرمایەو کۆمپانیاو کارگەکانە کەلەئەنجامی ناڕێکخراوی وپەرتەوازەیی کرێکاران خۆیانەوە فەرزکراوە بەسەریانداو دەستی ئەوانی کردۆتەوە بۆ وێرانکردنی ژیانی ئەوان. سیستەمێک کە کرێکار بەکار دەهێنێت تەنها بۆ قازانج و کەڵەکەی سەرمایە بۆ خاوەنکارەکان و هەژاری هەرچی زیاتریش بۆ کرێکاران.

لەسایەی ئەم سیستەم و دەسەڵاتەشەوە کرێکار هەموو شتێکی لەدەستداوە تەنها هێزیکارەکەی نەبێت کەئەویش لەمامەڵەی کارکردندا هەڕاجفرۆشی دەکات، لەکاتێکدا سەرلەبەری نیعمەتی هەر ئەم سەرزەوییەی کەلەسەری دەژین، هەمووی بەرهەمی کرێکارانەو ئەگەر ئەوانیش نەبن، ئەوا ژیان دەوەستێت وخاوەنکارو سەرمایەدارانیش کەڵەکەی سەرمایەو قازانجەکانیان نامێنیت. سەرەڕای ئەوانەش دێن و بەناوی کرێکارانی بیانیەوە چونکە هێزیکارەکەیان بەهەرزانترین نرخ دەکڕن، جیاوازی دەخەنە ناو ڕیزەکانیانەوەو کرێکارانی بیانی بەچاوێکی ترەوە سەیر دەکرێت لەلایەن کرێکارانی کوردستانەوەو وائەزانن ئەوە خەتای کرێکارانی بیانیە کەئەوان کاریان دەستناکەوێت، لەکاتێکدا ئەوە خاوەنکارو کۆمپانیاکانی کوردستانن کەسودو قازانجی گەورەیان کردووە لەم هێزیکارە هەرزانەی کرێکارانی هاتوو هەتا ئەوان هەبن، کەمترین ئیش دەدرێت بەکرێکاران ناوخۆ، نەکە هەر ئەوەش، بەڵکو دێن و بەمننەتێکەوە ئەوە بەکرێکارانی کوردستان دەفرۆشنەوە کەیاسایکارێک هەیەو دەبێت لە٧٥٪ کرێکارانی ناوخۆ ئیشیان پێبدرێت، لەکاتێکدا خۆیان بەپێی ئەو یاسایە ناجوڵێنەوە لەپێناوی سەعاتکاری زیاترو قازانج  وکەڵەکەی سەرمایەی زیاتردا. بەمجۆرەشدژایەتی دەکەوێتە ناو چینی کرێکارەوە، لەکاتێکدا کرێکاران بەگشتی یەک کێشەو یەک گرفت ویەک ماف و یەک سەعاتکارو یەک چەوساندنەوەیان هەیە لەهەر شوێن و وڵاتێکیشدا بن.. بۆیە تاکە ڕێگا کەمابێتەوە بۆ کرێکاران تەنها خۆڕێکخراوکردنی خۆیانە، کۆبوونەوەیە لەدەوری خواست و مافەکانیان کەدەتوانێت زەمانەتی یەکگرتووی ئەوان بکات و بتوانن هێزو ئیرادەیان بهێننە مەیدانەوە لەپێناوی گۆڕانی ڕیشەیی بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانیان و ژیانێکی باشتر لەئێستایان.

Related posts

بەهۆی پێنەدانی موچەکانیانەوە، پزیشکانی پلەبەندی سلێمانی مانگرتنیان لەدەوام ڕاگەیاند!

Dangi Krekar

ژیانی کرێکارانی کۆمپانیاکانی طلبات لەوپەڕی سەختیدایە!

Dangi Krekar

موچەی تاک هەزار دیناری و دەستکەوتێکیتر بۆ خاوەنکار و کۆمپانیاکان!

Dangi Krekar

Leave a Comment