Dangikrekar.com
بابەتی هەڵبژاردە

کرێکارانی ژینگە پارێزی دەڤەری ڕاپەڕین خواستەکانیان بەڕووی لایەنەپەیوندیدارەکاندا دەدەنەوە!

کرێکارانی ژینگە پارێزی دەڤەری ڕاپەڕین خواستەکانیان بەڕووی لایەنەپەیوندیدارەکاندا دەدەنەوە!

     | دەنگی کرێکار:   

کرێکارانی ژینگەپارێزی کۆمپانیایەک سکاڵاو خواستیان هەیە، ئەوان دەیانەوێت ئەم دادوبێدادییەیان بگاتە لایەنی پەیوەندیدار، لەسەر خواستی خۆیشیان، دوو هەفتە پێشتر پەیوەندیکرا بەبەڕێز وەزیکارەوە لەسەر کێشەو گرفتەکانیان.. لەسەر خواستی کرێکاران خۆیشیان، هەمانکات نامەکەیان لەلایەن دەنگی کرێکارەوە گەیەندرایە وەزیرو ئەویش لەوەڵامدا ووتی دوای سەری ساڵی نوێ بەدواداچوونی جددی ئەکەین لەســــــــــــــــــــەر کێشە و

 

خواستەکانیان.. کەبریتین بوون لەم  خاڵانە:

١/ هیچ جۆرە مۆڵەت و پشویەکیان نیە بەتایبەت  وحکومییەوە. کاتێکیش پێوویستیان بە مۆڵەت یان پشویەک یان کارێک دەبێت و نەچنەوە سەر ئیش، ئەوا کرێی ڕۆژەکانیان بۆ هەژمار ناکرێت.

٢/ لەشەوان  ولەتاریکی و ڕوونی بەربەیاندا خاشاکی گەڕەک کۆدەکەینەوە، بەڵام ئەگەر ماڵێک خاشاکەکەی نەهێنابێتە دەرەوەو بەمهۆیەوە بەجێــــبمێــنێت، ئەوا غرامەی شۆفێرەکەو کرێکاران دەکرێت

٣/ نەبوونی کاپــــیسەی پێوویست یەکێکی ترە لەکێشەی کرێکاران و کاری ئەوانی سەخت تر کردووە.. زیاتر لە١٢٠تەن خاشاک کۆدەکەینەوە.. زۆرینەی کاپیسەکان ئێجگار کۆنن و زۆرجار دەچن بۆیاخی دەکەنەوە بۆئەوەی عەیب و عارەکانی داپۆشن

٤/ سەعاتیکارمان ٥ هەتا ٦ سەعاتە، بەڵام جاری واهەیە بانگدەکرێــــــینەوە بۆکارو ئەشکەووینە شەو.. خواردن و هاتووچۆ لەسەر خۆمانە، مەگەر بەواسطە ئەگینا مۆڵەتێک نابینیت..

٥/ وەکو بڕیاردراوە، موچەکانمان بکەن بە ٤٥٠ هەزارو لەسەر ئەو ڕێژەیەش دەستەبەری کۆمەڵایەتیمان بۆ بکەن نەک لەسەر بڕی ٣ سەد هەزار یان ٤ سەد هەزار

٦/ داوا لەلایەنی پەیوەندیدار دەکەین لیژنەیەکی کتوپڕ بنێرن بۆ کۆمپانیاکان هەتا بەچاوی خۆیان بیـــبینن و تۆماری بکەن کە حاڵی گەڵابەو کاپیسەکان چۆنە

٧/ ئێمە مافی خۆمانە شک و گومانمان هەبێت لەچۆنیەتی دەستەبەرکردنمان و هەموو ئەو ڕۆژو ساڵانەش کەتۆمار کراوە.. کۆمپانیا هەیە پێت ناڵێت کات و ڕۆژو ساڵی تەسجیلکردنی دەستەبەرییەکەت،  وە ئەوەشت پێــــناڵێــت ئایا دەستەبەرییەکەت لەسەر کۆی گشتی موچەکە کراوە یان وەکو فێڵەکانی خۆیان لەسەر ”مووچەی بنەڕەتی”..؟

ئێمە وەک دەنگی کرێکار دەزانین کە تەعبیری ”مووچەی بنەڕەتی” پێچەوانەی یاسایکاری هەرێـــــــــــــمە.. تەنانەت وەکو بیستومانە کۆمپانیا هەیە بڕی پارەی دەستەبەری ئەو ساڵانەی کە بۆتکراوە، لێـتوەردەگرێتەوە ئەگەر بچیت بۆ نامەیەکی پشتیوانی(تآید) کەتۆ چەند وەختە لەوکۆمپانیایە کارتکردووە.. یان لەکۆی زیاتر لە سەد کرێکار، دەو پانزە یان بیست کرێکاری دەستەبەر کردووە.. بۆیە لایەنی پەیوەندیدار ئەرکیەتی بەدواداچوون بکات هەتا مافی کرێکاران هەروا بەئاسانی زەوتنەکرێت..

Related posts

جوتیارێکی ناوچەی تەق تەق لەکاتی کێڵانی زەوی کشتوکاڵی تراکتۆرەکەی وەردەگەڕێت و دەکەوێتە ژێریەووە

Dangi Krekar

لائیحەی داخوازیەکانی کرێکارانی کوردستان لەئایاری ئەمساڵدا  ڕابەر ڕەفعەت

Dangi Krekar

“مەشق وڕاهێنان” لەیاسابەرکارەکانی هەرێمدا

Dangi Krekar

Leave a Comment