Dangikrekar.com
ڕاگەیاندن

دەرکردنی کرێکاران لەسەر کار هیچ پاساوێکی نیە!

دەرکردنی کرێکاران لەسەر کار هیچ پاساوێکی نیە!

بەبپێی هەواڵیک کەلەکارگەی چپسی گرین عیراق، ناوچەی بازیان، بەدەستی بلاوکراوەی دەنگی کرێکار گەیشتوە، ئەمڕۆ بەرواری ٢٠/٨/٢٠٢٤، بۆ جارێکیتر کارگەی چپسی گرین عێراق، دوو کرێکاری تر لەسەر کار دەرئەکات. ئەمە لەکاتێکدایە کەدەرکردنی ئەم دوو کرێکارە سەرەڕای ئەوەی کە کارێکی نەشیاو، کەپێچەوانەبێت بەیاسا بەرکارەکانی هەرێم، لەلایەن ئەم دوکرێکارەوە ئەنجام نەدراوە. هاوکات ڕاستەوخۆ بەبڕیارێکی یەکلایەنەو لەدەرەوەی دادگای کارو پرۆسەی سەلماندنی تۆمەتەکان، دەستی بۆ براوە. بڕیارێکی ئاوا ش بەدڵنیایەوە جگەلەوەی هەنگاوێکی نایاسایە، کردەیەکی تاسەر ئێسقان دژی ئینسانیو کرێکاریەو زوڵمێکی ئاشکرایە کەخاوەنکار دەستی داوەتێ. بەڵام هۆکاری پشتی دەرکردنی ئەم دوکریکارە شتێکی ترنیە جگەلەوەی نوێنەرایەتی کرێکارانی کارگەی ناوبراویان کردوەو لەسەرمافو هەقی کرێکاران بەدەنگ هاتوون.

بەدڵنیایەوە لەسەرکاردەرکردنی کرێکاران ونانبڕاوکردنیان، هیچ پاساوێک هەڵناگرێ. ئەم بڕیارەی بەڕیوەبەرایەتی کارگەی چپسی گرین عێراق، تەنها بۆ ئامانجی سەرکوتکردنی کرێکارانی کەرگەکەو بێدەنگکردن و ملکەچ پێکردنیانە، لەبەرامبەر هەموو ئەو مەرجانەی کەخاوەنکار، لەراستای زیاتر کارپێکردن ومژینی شیلەی گیانی کرێکاران وبەکویلەکردنیان، دایان سەپاندوە.

سەعاتکاری زۆرو کەمی حەقدەست و مووچەی کەم و نەسەڵماندنی هەموو ئەو مافانەی کەکرێکاران دەبێ بەپێی یاسا لەلایەن خاوەنکارو کۆمپانیاکانەوە بۆیان دەستەبەربکرێ، بەرهەمی سیستەمی کارو کۆمپانیاکانە لەبەرامبەر خوێنمژین و لەش تێکشکاندنی کرێکاراندایە، لەم نیوەدا بڕیاری لەسەرکاردەرکردن وهەڕەشەی نانبڕین لەکرێکاران، یەکێک لەو چەکانەی کەخاوەنکار وکۆمپنیاکان بۆ سەپاندنی هەلومەرجی سەختی کار وترساندنو بێدەنگەکردنی کرێکاران بەپاساوی جۆراوجۆری نایاسایی لەهەموو پرۆژەو کارگەکاندا، دەستی بۆدەبەن تا لەمڕیگایەوە ژیانی کۆیلەیەتی بەسەرکرێکاراندا بەڕیوەبەرن و هێزو ئیرادەی یەکگرتوانەو ناڕەزایەتی کرێکاران تێک بشکێنن وتەسلیم بەمەرجەکانی خاوەنکار ببن وزمینەی زیاترو زیاتری کۆکردنەوەی قازانجو سەرمایەکانیان بەدەست بهێنن.

بلاوکراوەی دەنگی کرێکار، ئەم بڕیارەی بەڕیوەبەرایەتی کارگەی چبسی گرین عیراق، بەهەنگاوێکی دژە کرێکاری وپێچەوانە بەیاساکان دەزانێ و هەموو هەوڵیک دەگرێتەبەر بۆ گێرانەوەی ئەم دوو کرێکارە بۆسەرکارەکانیان. هاوکات بانگەوازی کرێکارانی کارگەی ناوبراو دەکات کەلەپشتی نوێنەرانی خۆیان، بۆ بەدەستهێنانی مافەکانیان، ڕاوەستن ویەکگرتوانە نارەزایەتی بەکۆمەڵ بۆ هەڵوەشانەوەی ئەم بڕیارە بەشیوازی گونجاوی خۆیان هەڵویست بگرن وڕێگانەدەن خاوەنکار، یەکلایەنە کرێکارن لەسەرکار دەربکەنو نانبراویان بکەن.  کرێکاران تەنها بەپشتیوانی و هیزی یەکگرتوو ڕیکخراوی خۆیان دەتوانن، نەک هەر هەڕەشەو بڕیاری لەسەرکاردەرکردنی کۆمپانیاکان ناکام بکنەوە، بگرە هەرلەم ڕیگایەوە خواستەکانیان بەدەست بهێنن.

بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار

٢٠/٨/٢٠٢٤

 

Related posts

یەکێتی سەراسەری کرێکارانی شەمەندەفەر و دەریایی و گواستنەوە پەیامێکی هاوپشتی ئاراستەی مامۆستایانی کوردستان کرد

Dangi Krekar

 بەهەوڵی ستافی بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار، کرێکارانی نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت، موچەی ٣مانگیان وەردەگرن!

Dangi Krekar

ووتەی مستەفا ئەحەمه د سکرتێری ڕێکخراوی کرێکارانی بیناسازی لەمەراسیمی ئایاردا

Dangi Krekar

Leave a Comment