Dangikrekar.com
ئەرشیڤ

کرێکاران دژی ڕەگەزپەرستی مارشی ناڕەزایەتیان رێکخست

کرێکاران دژی ڕەگەزپەرستی مارشی ناڕەزایەتیان رێکخست

با لە دژی فاشیزم یەکبگرین ئەمڕۆ١ی شوباتی ٢٠٢٥ لەلەندەن ڕێپێوانێکی جەماوەری گەورە لەلایەن

رێکخراوی Stand up against Racism و چەندین یەکیەتی کرێکاریی و رێکخراوی پەنابەری بەدژی فاشیزمو رەگەزپەرستی، لەلەندەن سازدرا، ڕێکخراوی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی پشتیوانی

لەم خۆپیشاندانە نارەزایەتیەکردو بەشداریکرد.

ئەم رێپێوانە جەماوەریە گەورەیە کە هەزاران کەس بەشدارتێداکرد، لەدژی ڕێبەری فاشیستەکان تۆمی ڕۆبنسن کە لەزینداندایە و شوێنکەوتووانی کە گروپی ڤاسیستەکانن و بانگەوازی ئازادکردنی دەکەن. رێکخەرانی خۆپیشاندانەکەSUTR داوای لە لایەنگرانی کرد کە ئەمڕۆ خۆپیشاندەران پەیامی ناڕەزایەتی خۆیان گەیاندە فاشیستەکان، کە بزووتنەوەی چینی کرێکار بەهۆی ئایدۆلۆژیای ڕەگەزپەرستانەیانەوە دابەش نابێت. ئێمە پێکەوە وەستاوین بۆ

ئەوەی بە دەنگی بەرز و ڕوون بڵێین پەنابەران بەخێر بێن. خۆپیشاندانەکە لەلایەن کۆنگرەی سەندیکاکانەوە پاڵپشتی کرا.

Related posts

“سەندیکا لەنوێنەرانی کۆمەڵیک ئەحزاب پێکهاتووە، نەک نوێنەرانی کرێکاران”

Dangi Krekar

لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاکو ئێستا (١٢) کرێکار گیانیان لەدەست داوە،

Dangi Krekar

لە دهۆک کرێکارێکی تەمەن ٢٣ ساڵ بەهۆی کەوتنی کرێنێکەوە گیانی لەدەستدا

Dangi Krekar

Leave a Comment