کرێکارانى باخچە و نەخۆشخانەکانى ئیدارەی راپەڕین گردبوونەوە
دەنگی کرێکار / رانیە
ئە مرۆ ٢٠٢٥/١/٢
سێ مانگ زیاترە موچە ٣٠٠ هەزارییەکەیان پێنەدراوە کرێکارانى باخچە و نەخۆشخانەکانى ئیدارەی راپەڕین گردبوونەوە لەدژی وەرنەگرتنی موچەکانیان و وەک خۆیان دەڵێن : بیانوى کۆمپانیاکە ئەوەیەکە حکومەت پارەیان بۆ خەرج ناکات یەککێک لە کرێکارە کان بە دەنگی کرێکاری وت، ئێمە نزیکەی ١٥٠ کارگوزارین گرێبەستمان لەگەڵ دوو کۆمپانیا کردووە و خزمەتى باخچەکان دەکەین و گرێبەستەکەشمان بۆ سێ ساڵە، بەڵام سێ م مانگ زیاترە موچەمان وەرنەگرتووە