Dangikrekar.com
بابەتی هەڵبژاردە

لەگەشتێکدا کرێکارانی کارگەی پاتری مایە، ئایار بەشادیەوە بەڕێدەکەن

لەگەشتێکدا کرێکارانی کارگەی پاتری مایە، ئایار بەشادیەوە بەڕێدەکەن

    دەنگی کرێکار:

بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی کرێکارانەوە، کرێکارانی کارگەی پاتری مایە، وەک نەریتی ساڵانەی خۆی بەسازدانی گەشت و سەیران بۆ هەموو کرێکار و کارمەندانی کارگەکە ڕۆژی ئایار بەڕێدەکات، کەزیاتر لە ١٠٠ کرێکار وکارمەند تێدا بەشداری دەکات.

سەرەتای گەشتەکە بەپیادەڕەوی و شاخەوانی بەنێو سروشتدا دەستی پێکرد،  دواتریش سەیرانێکی بەکۆمەڵی پڕ چالاکیان ئەنجامدا ودوای ژەمی نیوەڕۆ، قسەوباس لەبارەی ئایار ودۆخی کرێکارانەوە  کرا وئێنجا بە گۆرانی و هەڵپەڕکێ، دواساتەکانی گەشتەکە دڕیژەی پێدرا..

شایانی باسە بیرۆكەی ڕۆژی جیهانی كرێكاران بۆ ڕۆژی ٢١ نیسان ١٨٥٦ دەگەڕێتەوەو بیرۆكەكە لەئوسترالیاوە سەری هەڵدا، دواتریش گەیشتە ئەمەریكا، یەكەمجار كە یەكی ئایار وەك ڕۆژی كرێكاران ناسێنرا لەساڵی ١٨٨٢ زاینی بوو لەشاری نیویۆرك كرێكاران ئەو ڕۆژەیان بەرز نرخاند، دواتر ئەو ڕۆژە لەخەباتی کرێکاران بەوڵاتانی دنیا بڵاو بووەوەو لەو ڕۆژەدا كرێكارە لێزان و كارزانەكانیان خەڵات دەكردو ڕێزیان لێ دەنان.

هاوکات کارگەی پاتری مایا بۆ ڕیسایکلین و بەرهەمهێنانی پاتری لەناوچەی بازیانی شاری سلێمانی لەسەرەتای دامەزراندنییەوە بەردەوام هەوڵیداوە سەرجەم مافی کرێکاران دابینبکات، بە یەکسانی مامەڵەی لەگەڵدا ئەنجامبدات.

Related posts

دۆخی کرێکاران لەکارگەی خشتی ئاسۆ  گفتوگۆی بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار، لەگەڵ کرێکارێکی کارگەی خشتی ئاسۆ

Dangi Krekar

کرێکاری بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدا.

Dangi Krekar

ڕووداوەکانی شوێنی کار

Dangi Krekar

Leave a Comment