Dangikrekar.com
هاوپۆلنه‌كراو

“ئەو هێزەی کەدەتوانێ ئەم تێڵاوەشێنانەی دەوڵەتی نازی ڕەگەزپەرست و هاوکارەکانیان لەڕۆژئاوا بوەستێنێت، چینی کرێکارە”

“ئەو هێزەی کەدەتوانێ ئەم تێڵاوەشێنانەی دەوڵەتی نازی ڕەگەزپەرست و هاوکارەکانیان لەڕۆژئاوا بوەستێنێت، چینی کرێکارە”

بەشێک لەووتاری سەمیر عادڵ، ئەمین عامی بەرەی یەکگرتوی کرێکارانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ بەرگری لەخەڵکی فەلەستین، بە بۆنەی ١ی ئایارەوە

لە مەراسیمكدا کەلە ناوچەی زەعفەرانیەی شاری بەغدا، بەبۆنەی یەکی ئایارەوە سازدراوبوو، سەمیر عادل،  ئەمین عامی بەرەی یەکگرتوی کرێکارانی رۆژهەڵاتی ناوەسراست بۆ بەرگری لەخەڵکی فەلەستین وتەیەکی پێشکەشکرد. ئەمەی خوارەوە بەشێکە لەو ووتەیە:

 

ئەم کاتەتان باش هاورییانی کرێکار..

ژنان وپیاوانی ئازادی خواز..

بەناوی خۆم و ٣٣رێکخراو و ئیتیحادیەی کرێکاریەوە کەلە ١٤وڵات لە رۆژهەڵاتی ناوەراست، هەڵسوڕانیان هەیە، پێرۆزبایی ١ی ئایار، رۆژی هاوپشتی و هاوخەباتی جیهانی کرێکارانتان لێدەکەم.

ئامادە بوانی خۆشەویست، لەم رۆژەدا  کرێکاران وەك چینێکی کۆمەڵایەتی لەسەرئاستی جیهان گشت ئەو وەهمە تێکدەشکێنێت کە کرێکاران دابەش دەکات لەسەربنەمای قەوم و دین و رەگەزو تائیەفە، لەم رۆژەدا چینی کرێکار لەسەربنەمای ئینسانی بوونی دەردەکەوێت، ئەوەش ڕۆشندەبێتەوە کە کرێکاران ٩٩٪ ئەم کۆمەڵگایە پێكدەهێنن. ئەوان بەرهەمهێنەری تەواوی خێروبێری سەرگۆی ئەم زەمینەن، ئەمە لەکاتێکدایە کە کەمایەتیەکی کەم کە ١٪سەدی ئەم کۆمەڵگایە پێکدەهێنن تەواوی بەروبومی کۆمەڵگایان قۆرغکردووە. ئەو کەمایەتیەی بەخۆیان دەڵێن چینی دەسەڵاتدار شانازی بەوەوە دەکەن کە کۆمەڵگا دوچینە، چینی کرێکارو چینی سەرمایەدار وبەمجۆرەش جیاوازی لەنێوان ئێمەی کرێکاراندا دروستدەکەن.

ئێوە ،سەرنجبدەن لە دوشمەکانی دەسەڵاتدارانی ئەمریکاو فەرنسا و ئەڵمانیا وباقی دەوڵەتانی تری سەرمایەداری کەچۆن دوشمی قەومی و شۆڤێنیستیان بەرزکردووەتەوە ئەمەشیان بۆئەوەیە جیاوازی لەنێوان کرێکارانی وڵاتەکاندا دورستبکەن و جیاوازی خۆیان لەگەڵ ئێمە نیشانیان بدەن. هاوکات ئێوە بڕوانن ئەم چاوچنۆکانە کاتێک لەگەڵ یەك دەکەونە ململانێ چۆن کۆمەڵگا نوقمی جەنگ و کاولکاری ئەکەن و چ جۆرە سیاسەتێك پەیڕەوئەکەن تا سکی کرێکاران هەڵگوشن درێژە بەکوشتار بدەن و کۆمەڵکوژی و شەری ناوخۆ سازبدەن وڕق و جیاوازییش لەنێوانماندا بچێنن، ڕیزەکانمان پارچە پارچە بکەن.

ئازیزان:

لەڕابردو وئێستادا ئاڵای ئازادی یەکسانی لەدەستی چینی کرێکاردابووە وگشت ئەو دەستکەوتانەی کەهەن لەئازادی وخۆشگوزەرانی لەجیهاندا، تەنها بەخەباتی چینی کرێکار بەدەست هاتووە، هەربۆیەش قەزیەی فەلەستین وکۆتایی هێنان بە زوڵمی قەومی و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆی  فەلەستین، ئەرگەرچی  کێشەیەکی نێو دەوڵەتیە، بەڵام یەکێك لە ئەرکەکانی خەباتی چینی کرێکاری ناوچەکەو جیهانە.تەنانەت ئەو هێزەی کەدەتوانێ ئەم تێڵاوەشێنانەی دەوڵەتی نازی ڕەگەزپەرست و هاوکارەکانیان لە رۆژئاوا بوەستێنێت، چێنی کرێکارە. بڕوانن کەچۆن کرێکارانی بەندەرەکانی سوید ڕازی نەبون چەکوچۆڵ بخەنە سەر ئەو کەشتیانەی کە بەنیاز بون بیبەن بۆ ئیسرائیل. لە ئیسپانیا و لە بەندەرەکانی تەنجە لە مەغرب، بەهەمان شێوە.

سەرنج بدەنە ئاپۆڕای ناڕەزایەتیە کرێکاریەکان لە سەراسەری جیهاندا کە زۆربەی شارەکانی ئەمریکا و ئەوروپای لەدژی کۆمەڵکوژیەکانی خەڵکی غەزە لە لایەن ئیسرائیلەوە گرتەوە و رۆژانە خەڵکی ئازادیخواز ناوەندی شارەکانیان بەهەڵبڕینی دەنگی ناڕازی پڕدەکرد.،

ئێوە بیهێننە بەرچاوتان ئەگەر کرێکاران بەگشتی لەسەراسەری جیاندا بریار بدەن بەرهەمهێنانی چەك ڕاگرن، یان بریاربدەن هەناردەکردنی نەوت ڕاگرن بۆ بازاڕەکان، یان ئەگەر کرێکارانی بەندەرەکان بارکردنی کەشتیەکان بوەستێنن، ئایە ئیسرائیل دەتوانێت بۆ چەند سەعاتێك خۆی ڕاگرێ؟.

ڕاستە گەیشتن بەم ئامانجە ئاسان نییە، بەڵام مەحاڵیش نییە، بێگومان کارێکی وا ئیمکانی هەیە و هەوڵی دەوێ و پێداگری دەوێت،

ئامادەبوانی بەرێز:

لەوانەیە ئایاری ئەمساڵ، یەکەمین جار بێت لە جێگایەکی پیشەسازی گەورە و ناوچەیەکی کرێکاری لێواولێو لەکرێکار مەراسیمی ئایار سازبکرێت، ئەمە مایەی خۆشحاڵیە و نیشانەیەکی گەورەیە، بەتایبەت لەم بارودوخەدا کە نەعرەتەی تایفی بەرجەستەیە و هەوڵێکی جدی هەیە بۆ دابەشکردنی ئیسانی عێراقی بەسەر تایەفەو قەوم و رەگەز ولەڕێگای یاساو ڕێسای کۆنە پەرستانەوە. مێژوی سیاسی عێراق، لەوکاتەی بوەتە دەوڵەت لەساڵی ١٩٢١هەتا ئێستا مانگرتنی کرێکارانی زیوت نەباتی لە ٥ی تشرینی دوەمی ساڵی ١٩٦٨، بزوتنەوەی کرێکاری ڕۆڵێکی بەرجەستەی هەبووە،  ئەو پرسیارەی کە دەبێ بکرێت ئەوەیە بۆچی حکومەتی بەعس سەرکوتی مانگرتەکەی کرێکارانی زیوتی کرد؟ سەرەڕای ئەوەی داواکانیان داوای ڕوخانی حکومەت نەبوو  وەڵامەکە ئەوەیە کە حکومەتی بەعس لە جێگاو ڕێگای چینی کرێکار و هاتنەمەیدانی دەترسا، دوای زیاتر لە ٤دەیەش جێگری سەرۆکی ئەمریکادیك تشینی لەساڵی ٢٠٠٧ کاتی قسەی لەسەر ڕەشنوسی یاسای نەوت و غازکرد و وتی هیچکێشەمان نییە تەنانەت ئەگەر پەرلەمانی عێراقیش ڕەتیکاتەوە، بەڵام کاتێك دەبێتە کێشە ئەگەر ئەم یاسایە لەدەستی ئیتیحاداتی کرێکاریدا بێت، ئەوەش هۆکارەکەی ئەوەیە کەئەوان لەئێمە باشتر ئەزانن بزوتنەوەی کرێکاری تاچەند ترسناکە بۆسەر بەرژەوەندیەکانیان..

لەمێژوی تازەی عێراقیشدا ئەوە کرێکارانی پاڵاوگەکانی ناسریەو بەسرەو بەغدا بووکە توانیان مادەی ٤٢ لەقانونی بودجە پێش دوساڵ لەئێستە هەڵوەشێننەوە، ئەو مادە یاساییەی ڕێگەی ئەدا نرخی نەوت بەرزبێتەوە و بەم هۆیەشەوە  نرخی پێداویستیەکانی ژیانی ڕۆژانەی خەڵك بەرزببێتەوە وهەژاری و برسێتی زیاتر بێت کەواتە کاتێك کرێکار دەجوڵێت سەرکەوتن بەدەست ئەهێنێت خێرو بێر بۆ گشت کۆمەڵگا دەهێنیت.

بەدڵنیاییەوە هەوڵی دەسەڵاتدارن بۆ جیاوازی دورستکردن لەنێوان چینی کرێکاردا، بۆ مانەوەی پایەکانی سیستمەی سەرمایەداریە و دورخستنەوەی کرێکارانە لەگەیشتن بەخواستەکانیان

ئامادەبوانی بەرێز

ئێمە کرێکاران خاوەنی بەهێزترین چەکین کەلەچەکی ملیشیا و مافیاکان و یاخی بوەکان بەهێزترە، ئەویش چەکی یەکگرتنە، ئەم یەکگرتنە بەدەست نایەت تەنها بە خۆڕێکخستن وخۆ ڕێکخراوکردن نەبێت. ڕێکخستنی سەربەخۆی کرێکاران، چەک وماڵی کرێکارانە کە ئەمرۆ وەك چەترێك کۆمانی کردوەتەوە ئەمە تەنها سەرەتایەکە. ئێوە بڕوانن لە میسر دوای ١٠ڕۆژ لەمانگرتنی کرێکاران چۆن حسنی موبارەکیان ڕوخاند هاوکات کە ئیحادی شوغڵی تونس دەستیان کرد بەجوڵە زەین العابدین چون ڕایکرد تەنانەت لەئێران هەتا کرێکاران نەهاتنە مەیدان شۆڕشی ئێران سەرنەکەوت ..

 

بژی هاوپشتی نێونەتەوەیی کرێکاران..

زۆرسوپاس

Related posts

ئیستا نوێنەری گشتیی وانەبێژان لە هەولێر دەستگیركرا

Dangi Krekar

 سەلامەتی کارو بیرەوەریەک لەپەیوەند بە ڕۆژی قوربانیانی شوێنی کارەوە!

Dangi Krekar

دەبێ کارکردن بژێوی ژیانی ئێمەی کرێکاران دابین بکات، نەک بمانکاتە قوربانی!

admin

Leave a Comment