کارگەی گرین عێراق دوو کرێکاری لەسەر کاردەردە کات
بە پێی زانیاری گە یشتوو بە دە نگی کرێکار بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠ی ئابی ٢٠٢٤دوو کرێکار لە کۆمپانیای گرین عیراق بۆ بەرهەمێنانی جبس لەسەر کار دەردە کرێن یە کێک لە کرێکارە کانی کارگەی گرین عێراق بە دە نگی کرێکاری ڕاگەیاند، لەلایەکەی کارگێڕی کارگەکەوە بەبێ هیچ هۆیەك کۆتایی بەڕاژەکانیان هاتووە ،
ئەمە لەکاتێکدایە بەرپرسانی کارگەکە بەو دوو کرێکارەیان وتوووە هیچ هەڵەیەك ڕووی نەداوە تاکو بەو هۆیەوە دەربکرێن بەڵام بەپێی وتەی کرێکارە لەسەرکار لادراوەکان ئەوان لەماوەی ڕابردوودا نوێنەری کرێکارەکان بوون و کێشەو گرفتەکانی کۆمپانیایان گەیاندووە بەلایەنی پەیوەندی دار وە هەر لەبەر ئەم هۆیەشە کە دەرکراون.
دە نگی کرێکار لە بە دواداچوون لە سەر ئە م کە یسە بە ردە وامە