Dangikrekar.com
هەواڵ

بۆ خواستی بەهەمیشەیی کردنیان مامۆستایانی وانەبێژ، خۆپیشاندانێکی یەک ڕۆژە و سەراسەریان، بەڕێخست!

بۆ خواستی بەهەمیشەیی کردنیان مامۆستایانی وانەبێژ، خۆپیشاندانێکی یەک ڕۆژە و سەراسەریان، بەڕێخست!

  |  دەنگی کرێکار:

بەمەبەستی دامەزراندن وبەهەمیشەیی کردنیان ڕۆژی ١٧ی سیبتەمبەر، مامۆستایانی وانەبێژ، دەستیان دایە خۆپیشاندانێکی سەراسەری یەکڕۆژە، لەپارێزگای هەولێرو سلێمانی ولەبەردەم بەڕوەبەرایەتیەکانی پەروەردەی چەند شارۆچکەیەکدا، کۆبوونەوە وناڕەزایەتیان دەربرێ. بەتایبەتیش لەشارۆچکەی کۆیە، چەمچەمال، پشدەر وچەند شوێنێکیتر. هاوکات مامۆستایانی وانەبێژ لە هەڵەبجەو بالیسان و گەرمیان.. بایکۆتی خوێندگاکانیان ڕاگەیاندو نەچونەوە نێو هۆڵەکانی وانە ووتنەوەوە. هەرلەدرێژەی ئەم ناڕەزایەتیەی مامۆستایانی وانەبێژدا، ڕۆژی ٢٤ی مانگ بۆ چەندەمین جار لەشارۆچکەی ڕانیە لەبەردەم پەروەردەی گشتیدا گردبوونەوەیەکیان ڕاگەیاندو دووپاتیان کردەوە کەبەردەوام دەبن لەمانگرتن هەتا داواکەیان لـــــــــــە دامەزرانـدن و  بە هەمیشەیی کردن جێبەجێ دەکرێت.

شایانی باسە نزیکەی ٣٥ هەزار مامۆستای وانەبێژ لەسەرتاسەری کوردستاندا هەیەو هەر ساڵەی ڕێژەیەکی تریش ئەچێتە سەر ئەو لەشکرە بێکارەی مامۆستایان و بەم هۆیەوە گرفت و کێشەکان قورس و قورستر دەبێتەوە ودەوامی قوتابخانەکان ڕادەگیرێ وپڕۆسەی پەروەردەو خویندن ڕوبەڕوی قەیران دەبێتەوە.

Related posts

ژمارە٤٨ ی دەنگی کریکار

Dangi Krekar

چوار کرێکاری ‌خه‌ڵكی یه‌مه‌ن كوژران و دوو کرێکاری تریش برینداربوون. دەنگی کرێکار زانیاری لەسەر بریندارو کوژراوەکانی ڕووداوەکە دەستکەووتووە.

Dangi Krekar

  کرێکارانی کارگەی شیشی سوپەر ستیل پەیامێک ئاراستەی حکومەت و لایەنی پەیوەندیدار ئەکەن!

Dangi Krekar

Leave a Comment