Dangikrekar.com
بابەتی هەڵبژاردە

“بەڵێن بەسە، سەرمێز چۆڵە”

کورتە ڕاپۆرتێک دەربارەی مانگرتنی کرێکارانی نەوت بۆ پشتگیری لەخەڵکی خرۆشاوی شارەکانی ئێران
“بەڵێن بەسە، سەرمێز چۆڵە”

ئامادەکردنی: توانا حەمە نوری:    
لە ٩٣هەمین ڕۆژی خۆپیشاندان وناڕەزایەتیە جەماوەریەکانی شارەکانی ئێراندا، کرێکارانی كۆمپانیای نەوت لە ئەهواز، عەسالویە، ئیلام، دوورگەی خارک، گەچساران و مەھشەهر مانیان گرت.
لە شاری ئەهواز، كرێكارانی كۆمپانیای نەوت لە بەردەم کۆمپانیاكە کۆبوونەوە. لە عەسالویە و گەچساران ناڕەزایەتیان دەربڕی، بەدروشمی “بەڵێن بەسە، سەر مێزمان چۆڵە” کۆبوونەوە.
لە دوورگەی خارک، تیمەکانی ئاگر کوژێنەوە لەگەڵ کرێکارانی نەوت ناڕەزایەتییان دەربڕی. ١٧كانوونی یەكەم دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ كرێكاران کەلە بوواری نەوتدا کاردەکەن. ڕۆژی ١٧ی کانونی یەکەم، كرێكاران بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر تێکچوونی باری گوزەرانیان و بەدواداچوون بۆ داخوازییە ڕەواكانیان لە ناوچە جۆربە جۆرەکانی وەک عەسالویە، ماھشەهر، تێنگ بیجاڕ، گەچساران، دورگەی خارک، ئەهواز و مەحموود ئاباد مانیان گرت و کۆبوونەوەی گەورەیان ئەنجامدا. ئەم مانگرتن و کۆبوونەوە گشتیانە لە وەڵامی بانگەوازەکەی پێشوودا بوون کەلە سەرانسەری وڵاتدا ڕێکخرابوون، کەلە چەند دەیەی ڕابردوودا بێوێنە بوو.
ئێستا جێگای خۆشحاڵییە کە كرێكارانی نەوت ئەوەندە یەکگرتوون بۆ بەدواداچوونی داواکارییەکانیان، و بەشێكیشیان پێیان وایە ئیتر کاتی ئەوە ھاتوە کە بە فەرمی ئەنجومەنی ڕێکخستنی ناڕەزایەتییەکانیان ڕابگەیەنن بۆ ئەوەی پێکەوە بتوانن ناڕەزایەتی سەرتاسەری ئەنجام بدەن بۆ کۆتاییهێنان بە یاساکانی کۆیلەبوونی كرێكاران.
یەکێک لەکرێکارە مانگرتوەکان وتی:
“ با بە یەکگرتوویی بچینە پێشەوە لە ھەموو كەرتە نەوتییەکان بەرامبەر بە گەندەڵی و دزی و بڵاوبوونەوەی بەڵێندەرانی تاڵانچی. وهەرلەم ڕیگەیەشەوە دەتوانین کۆتایی بەو نائەمنییەی ژینگەی کار بهێنین کە ڕۆژانە قوربانییەکان دەبات، هەروەها ئەو کەشوهەوای ئەمنییەی لە ناوەندەکانی نەوتدا زاڵ بووە، کۆتایی پێبهێنین و بارودۆخی ژیان و کارکردنمان بگەیەنینە ئاستێکی قبوڵکراو“.
لەلایەکیتریشەوە کرێکارانی گرێبەستی نەوت، کە خۆیان بە هاوبەشی هەموو سێکتەرەکانی تری بواری نەوت دەزانن، بەخێرایی وبەفراوانی بەمانگرتن و ناڕەزایەتیە کرێکاریەکانەوە پەیوەست بوون و بە توندی بەرگریان لە خەباتی كرێكارانی نەوت کرد.
ئەوەی کەڕوونە ناڕەزایەتی كرێكارانی نەوت بەردەوام دەبێت و مانگرتن و گردبوونەوەکانیان لە ١٧ی كانوونی یەكەم ناڕەزایەتییەکی هۆشداریی بوو بەکۆماری ئیسلامی. كرێكاران ڕایانگەیاندووە، ئەگەر وەڵامی داواکارییەکانیان نەدرێتەوە، ئەوا بزووتنەوەی ناڕەزایەتی داهاتوویان ئامادە دەکەن و ئەمجارەیان لەسەر ئاستێکی فراوانتر. پێویستە ئاماژە بەوەش بکرێت کەکرێکارانی پاڵاوگەکانی نەوتیش بڕیارە دەست بۆ مانگرتن بەرن. هەروەها كرێكاران جەخت لەسەر پەیوەستبوون بە بانگەوازە سەرتاسەرییەکان بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین دەکەنەوە لەدژی لەسێدارەدان و سەرکوتی خۆپیشاندانە جەماوەریەکانی ژنان ولاوانو کارمەندو مامۆستایان کەلە شارەکانی ئیران ڕۆژانە بەڕێوەدەچیت. لەم پەیوەندەدا، لەیەکێک لەڕاگەیاندنە کرێکاریەکاندا هاتووە:“ داوا دەکەین هەموو كرێكاران لە سەرجەم کەرتەکانی نەوت لە عەسالویە، کانگان، لە کەرتەکانی کونکردن و کارپێکردن، لە کەرتەکانی سووتەمەنی، لە پاڵاوگەکان و پیترۆشیمی و پیشەسازییە پەیوەندیدارەکان بە شێوەیەکی بەرفراوان بەشداری ئەم ناڕەزایەتیانە بکەن و بە ڕاگەیاندنی مانگرتن توڕەیی و ڕق و کینەیان لە دژی لەسێدارەدانەکە ڕابگەیەنن.“.

Related posts

 شەڕی بودجە، شەڕی ئێمەی کرێکاران نییە!

Dangi Krekar

بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار، خواستەکانی کرێکارانی ژینگەپارێز دەخاتە بەردەم هۆبەی بەڕێوەبەرایەتی کار لەسلێمانی

Dangi Krekar

کۆمپانیای بیڤــان دووبەرەکی ئەخاتە نێوان کرێکارانەوە!

Dangi Krekar

Leave a Comment