Dangikrekar.com
ڕاپۆرت

کرێکارانی پاککەرەوەی نەخۆشخانەی “شەهید شەوکەت”، لەنێوان بێدەربەستی وەزارەتی کارو پاساوی کۆمپانیاکاندا، موچەی شەش مانگیان پێنادرێت!

ڕاپۆرت / شاباز مەحمود:
بەدوای پەیوەندی گرتنی نوێنەری کرێکارانی پاککەرەوەی نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت لەسەید سادق، تیمێک لەستافی بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار، ڕۆژی ١٣ی مارس سەردانی سەید سادقیان کردو بەمەستی بەدواداچون بۆ کێشەکانیان ودۆزینەوەی ڕێگاچارە، کۆبوونەوەیەکی یەک کاتژمێریان سازدا، لەم کۆبوونەوەیەدا تیمـەکەی دەنگی کرێکار وتووێژێکی وردیان لەگەڵ کرێکارەکان و نوێنەرانیان دەست پێکرد:
کرێکارانی پاکژکردنەوەی نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت لەقەزای سەیدسادق کەژمارەیان ٢٩ کریکارەو کار بۆ کۆمپانیای “پڵەس کلین” دەکەن، شەش مانگە موچەیان لەلایەن کۆمپانیاکەوە پێنەدراوە. ئەمەش بەپاساوی ئەوەی کەکۆمپانیاکە سلفەیان بۆسەرف نەکراوە وکاتێک چەکیان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەکەوە وەرگرتوە، سەردانی بانقیان کردوەو پێیان ڕاگەیاندراوە کەبانق پارەی تێدا نیە.. پاش ئەوەی کەتیمەکەی دەنگی کرێکار لەوردەکار کێشەی کرێکارەکان ئاگاداربوەوە لەڕۆژی ٢٣ی مارسدا سەرنوسەری بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتی کار لەدیوانی وەزارەتی کار “عارف حیتۆ” وە کردو لەکێشەی ئەم کرێکارانە ئاگاداری کردوە. بەدوای ئەمەدا تێمێکی دەنگی کرێکار بەبەشداری لەگەڵ دونوێنەر لەکرێکاران سەردانی بەڕێوەبەرایەتی کاریان لەسڵیمانی کرد وکێشەی کرێکارەکانی نەخۆشخانەی شەهید شەوکەتیان خستە بەردەم بەڕێوەبەرایەتیەکە ودوای دووکاتژمێر وتووێژکردن بەو ئەنجامە گەیشتن کە کرێکاران ڕۆژی ٩/٢/٢٠٢٣ بەناوی سەرجەم کرێکارەکانەوە شکاتێکیان لە وەزارەتی کار لەکۆمپانیاکە پێشکەش کرد. هەروەها ڕۆژی ٢٢/٢/٢٠٢٣ بەکیتابی ژمارە ٢١٦ هۆبەی یاسا لە بەڕێوەبەرایەتی کار لەسلێمانی نوسراو کراوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بەشی گرێبەستەکانی کار و داوای گرێبەستی کرێکارەکان لە کۆمپانیای پلەس کلیندا کرا ولەم نێوەدا کێشەی کرێکارەکان درێژەی کێشاوەو چارەسەرێکی بۆ نەدۆزراوەتەوە. لە کۆبوونەوەی ٢٧/٣دا تێمی بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار بەوە گەیشتن کە کەمتەرخەمیەکی ڕۆشن هەیە لە مامەڵەی دامودەزگاکانی حکومەت و وەزارەتی کاردا وهەوڵێکی جدی نەدراوە بۆ بەلادا خستنی موچەی نەدراوی ئەم کرێکارانە و تائێستاش مەعلوم نەکراوە کەموستەحەقاتی کرێکاران چەندەو چەندە دەکەوێتە سەرشانی کۆمپانیای پلەس کلین و چەندی تری دەبێ حکومەت سەرفی بکات. هەر لەکۆبوونەوەی هاوبەشی تیمی دەنگی کرێکارو نوێنەرانی کرێکاران لەگەڵ عەبدول حەمید مەجید لەهۆبەی یاسایی بەڕێوەبەرایەتی کار لەسلێمانی، پەیوەندی کرا بەبەشی گرێبەستەکان لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی وداوایان لێکرا وەڵامی ئەو کیتابە بدەنەوە کە بۆیان نێردراوە وکێشەی موچەی ئەم کرێکارانە یەکلایی بکەنەوە. هەرلەم کۆبوونەوەیەدا نوێنەرانی کرێکاران شکاتێکیان لەهۆبەی یاسا تۆمارکرد کەتایبەت بوو بە مەعلوم کردنی موچە نەدراوەکانیان لەلایەن کۆمپانیای پلەس کلین وئەو کۆمپانیا تازەیەوە کە گرێبەستی تازەی لەگەڵ نەخۆشخانەی شەهید شەوکەتدا بەستوە. وەچەندیش دەکەوێتە سەر وەزارەتی تەندروستی کەتا ئێستا بۆ کرێکارانی سەرف نەکردووە. ئەم دۆخە هاوکاتە لەگەڵ ئەوەی کە کۆمپانیای تازە لەسەرەتای دەست بەکاربونیەوە بەکرێکارەکانی ڕاگەیاندوە کە هیچ پارەیەکیان لەبەردەست نیە بۆ سەرف کردنی موچەکانیان!!. لەکۆبوونەوەکەشدا ستافی دەنگی کرێکار داوای کرد کە یاسای کار لانی کەمی موچەی مانگانەی بە٣٥٠ هەزار دیاری کردوە وئەمەش دژایەتی هەیە لەگەڵ ئەوەدا کە کۆمپانیاکان وبەڕێوەبەرایەتی تەندروستی مانگانە ٢٦٥ هەزار مانگانە دەدەن بەکرێکاران. بەرپرسی یاسایی بەڕێوەبەرایەتی وەزارەتی کار کەلە کۆبوونەوەکەدا ئامادەبوو بەڵێنیدا کە دوای یەکلاکردنەوەی شکاتەکان، بەدواداچون بۆ ئەم بابەتەش دەکەن و ئەوەی کراوە پێشێلکردنی یاسایە. ئەمە لە کاتێکدایە کەئەو بەڵگەنامانەی بەردەست بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار کەوتووە، کۆمپانیای پلەس کلین لەمانگی یەکدا ١١ ملیۆن وهەشت سەد هەزاری وەرگرتووە.

Related posts

کرێکارانی پاڵاوگە نەوتیەکانی عێراق، بەهێنانە مەیدانی ڕیزی یەکگرتوانەیان

Dangi Krekar

ڕێنمایەک بۆ کرێکارانی ژینگەپاریز، سەبارەت بەگرێبەستی کار!

admin

”کاری ژنانە“ و ژنانی کۆیلەی مۆدێرن

admin

Leave a Comment