Dangikrekar.com
ڕاپۆرت

كارگەی ماس بۆ دروستكردنی ئاسن و پۆڵا بەردەوامە لە پێشێلكارییەكان و خواردنی مافی كرێكاران!

دەنگی کرێکار:
لەگەڵ ئەو هەموو كەمو كوڕی و كێشانەی كە لەو كارگەیە بوونی هەیە بە نمونە سەعاتی كاری زیادەو كێشەی هاتوو چۆ و نەدانی بیمەی کۆمەڵایەتی و چەندان كێشەی تر كە لێرەدا جێگەی نییە قسەی لەسەربکەین، لە تازە ترین كاری بەڕێوەبەرایەتی کارگەکەدا ڕاستیانە دەخەینەڕوو:
لەگەڵ ئەوەی ئێستا کاری ئەم کارخانەیە زۆرینەی زۆری كرێكاری ناوخۆ بەڕێوەی ئەبات وەك بەشی تواندنەوە كە نیوە زیاتری كارێکاری ناوخۆن و لەگەڵ بەرهەمهێنانی شیش كە هەموویان كرێکاری پڕۆفشناڵی نێو خۆیین، بە مووچەیەكی كەم كاردەكەن، لەکاتێدا کەداوا زۆر ئەبێت لەسەرشیش و کاڵا بەرهەم هێنراوەکانی ئەو کارخانەیە، بەڕێوەبەری گشتی دەیەوێت کە بەپێی داواکاریەکان بەرهەم بێنێت، واتە جوابی بازاڕ بداتەوە، بەڵام ئەمە بەبێ دەستکاری سیستەمی کاری کارخانەکە زەحمەتە ئەنجام بدرێت، لەحاڵەتێکی ئاوهادا یان دەبێ سەعاتی کار زیاد بکرێ یان دەبێ ڕێژەی کرێکار زیاد بکرێ وەیا هێڵی ئینتاج زیاد بکرێت، کە هەموو ئەمانە ماوەیەکی دەوێت وتا جێبەجێ دەکرێت، موشتەریەکان لەدەست دەچن، بۆیە بەڕێوەبەر بۆ ئەوەی موشتەریەکانی لەدەست نەچێ چارەسەرێکی خێراتری دۆزیوەتەوە، ئەمەش بەوەی کە بەڕێوەبەری گشتی چەند کەسێك لە ڕاوێژکارو کرێکارانی بەشی ئینتاج و تواندنەوە بانگهێشت دەکاو پێشنیارێکیان دەخاتە بەردەست و داوایان لێدەکا قسەی لەسەر بکەنو لەماوەی دورۆژدا وەڵامی پێبدەنەوە. ڕاوێژکارو کرێکارانی ئامادەبو لە کۆبونەوەی بەرێوەبەری گشتی دوای موشاوەراتێکی زۆرو قسەوباسێك لەنیوان خۆیاندا لەسەر پێشنیارەکەی بەڕێوەبەری گشتی، دەگەنە بریارێك و وەڵامێك بۆ پێشنیارەکەی بەرێوەبەر ئامادە دەکەن، ئەمەش بەزیادکردنی بەرهەم لەم دوو بەشەدا. واتە بەشی توواندنەوە وبەشی بەرهەم هێنانی شیش کەهەر بەشێکیان توانیان ٢٦ هەزار تۆن ئینتاج بكات بە شێوەیەك سودمەند دەبێت و پاداشت ئەكرێن كە بڕەكەی لە ١٠٠هەزار دینارەوە بۆ ٢٥٠ هەزار دینار بێت. لە ئەگەری ئینتاج کردنی ئەو ڕێژە دیاری كراوەدا.
ئەم کارە كرێكارانی ئەو دووبەشەی تا ڕادەیەك دڵخۆش كردوو خۆیان زۆر ماندوو كرد تا بگەن بەو ڕێژەی کە دیاری كراوە لەلایەن خاوەن كارگەوە، بەڵام لە كۆتایی مانگدا دەرکەوت کە بەشی توواندنەوە نەیان توانی بگەن بەو ڕێژەیە كەشایەنی ئەوە بن سود مەند بن لەو ئۆفەرە. بۆیە بێ بەش بوون لەو پاداشتە کەپێشنیارکرابوو بۆیان. لە بەشی ئینتاجی شیش ئەگەرچی توانرا زۆر لەو ڕێژەیە زیاتر ئینتاج بكەن، بگرە چەند هەزار تۆنێك زیاتر لەوەی داوا كرابوو ئەنجامیاندا، بەڵام خاوەن كارگە بەتەواوی بەڵێنەكەی جێبەجێ نەكردو پاداشتەكەی زۆر دووا خست و ڕێژەیەكی زۆر لەو بڕە پارەیە كەمتریدا بەکرێکارەکان، کەدیاریکرابو، ئەمەش دوای مانگێک. ئەمەش وای کرد كرێكارەکان سارد ببنەوە و بێ ئومێدبن لەكاركردن و ڕێژەی بەرهەمهێنان زۆر كەمی كرد لەو مانگەدا و خاوەن كارگە لەبەر ئەوەی بەرهەم كەمتر نەكات پاداشتی كردن. بەڵام ئەم پاداشتە لە ئاست بەڵێنەكەدا نەبوو، بۆیە دڵی كارمەندانی خۆش نە كردوو ئێستا زۆر بێ هیوان لە ئاست ئەو بەڵێنە و ڕێژەی بەرهەم هێنان بەردەوام لە دابەزیندایە لەبەر ئەوەی كارێکاران هەست ئەكەن خۆیان ماندوو بكەن یان نا هەر یەك حسابیان بۆ ئەكرێت. واتە خاوەنکار بەردەوام داوای زیاترو زیاتر ئەكات، بە جۆرێك ئێستا خاوەن كارگە لە ٢٦هەزار تۆنەوە بەرهەمهێنانی زیادکردووە بۆ ٢٨ هەزار تۆن.. ئەمەش ئەوە دەگەیەنێ کە كرێكاران تا زیاتر دەخرێنە ژێر کارەوە بێ ئەوەی هەست بە ماندوو بونیان بکرێ وحسابیش بۆ ڕەنجیان بکرێت. هەموو ئەمانەی باسمان کرد لەکاتێکدایە کەهەم خاوەن کارخانەو هەم موشتەریەکان تەنها بەدوای قازانجی زۆرترەوەن وهیچ حسابێك بۆ ئەوە ناکەن کە ئاخۆ زیادکردنی بەهەم و خێراکردنی کار چ زیانێك دەگەیەنێ بە کوالێتی ئەو بەرهەمەی کە دەچێتە ناوبازارو لە دوروستکردنی تەلارسازیدا بەکاردێت هاوکات تەواوی ئەو ئامێرانەی کە تاقەی ئیناتاجییان دیاریکراوەو هاوکاتێش کرێکاران کە بەشێکی گرنگی ئەو کارخانەیە پێكدێنن کاتێك فشاری زیاتر دەخرێتە سەریان چ جۆرە موزاعەفاتێك توشیان دەبێ. کرێکار هیچ بەربەرپرس نییە لەوەی بازار چۆنەو قازانج چەندە و رێژەی بەهەم دەبێ چەند بێت تەنها ئەوچەند سەعاتە بەسەردەبا کە رۆژانە لە کارخانە سەرقاڵی بەکارخستنی کارخانەکەیە ودواتر کاری تەواودەبێ. بێگومان ئێمە کرێکاران سەرەڕای ماندوبونمان یەشتا هیچ کات حەقی تەواوی ئەوکارەی کە دەیکەین پێمان ڕەوانابینن. کاتێك کاریش تەواودەکەین و داوای موستەحەقاتی خۆمان دەکەین بە زەحمەت دەمان دەنێ وهەمیشە چاومان لەوەیە کە جارێك بەگوێرەی دڵی خۆمان مافەکانمان پێبدەن خاوەنکارەکان هێندە چاوچنۆکن ئەگەر بۆیان بکرێ تەنانەت ئەوەندەشمان پێ ڕەوانابینن کە مانگانە دەماندەنێ .

Related posts

“لەلایەن خەڵکی دەوڵەمەندو کوڕان و کچانی بەرپرسانەوە سوکایەتیمان پێ دەکرێت و تەنانەت کوژراوو برینداریشمان هەیە”

Dangi Krekar

“هەتا ئێستا لەکارگەی چیمەنتۆی لاڤارج ڕازین” گفتوگۆ لەگەڵ کرێکاری کارگەی چیمەنتۆی لاڤارج

Dangi Krekar

بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار، کرێکارانێک لە بارەی کاریگەری بێکاری لەسەر دۆخی کار و ژیانیانەوە دەدوێنێ

Dangi Krekar

Leave a Comment