Dangikrekar.com
بابەتی هەڵبژاردە

هاوڕێیانی کرێکار.. یەکی ئایار ڕۆژی خۆمانە!

هاوڕێیانی کرێکار.. یەکی ئایار ڕۆژی خۆمانە!

     وەستا مەهدی

چەند هەفتەیەکی ماوە بۆ یەکی ئایار. ئەمە ڕۆژی خۆمانە و بەخەباتی چینی کرێکار بەدەستمان هێناوە. وەرن با لەم ڕۆژەدا ئەگەر بۆ ماوەی یەك سەعاتیش بێت چەرخی بەرهەمهێنان ڕابگرین ودوکەڵی کارگەکان بوەستێنین، با خاوەنکار بزانێ کە ئەگەر ئێمە نەبین کارخانەکەی دەوەستێ و ناشتوانێت کەڵەکەی قازنج بکات. ساڵ دوانزە مانگ تەنانەت لەپشووە ڕەسمیەکانیشدا هەر کار دەکەین وپێمان دەڵێن نابێ کارگە بوەستێت، خۆ ئەگەر نەتوانین بچینە سەرکار ئەوا پێمان دەڵێن ”ئەوەی نایەتە سەرکار لەکارەکەی دەریدەکەین“!. کەوایە وەرن باڕۆژی ئایار گەرم ڕابگرین و ئەگەر بۆ نیو سەعاتیش بێت لەبەردەمی کافتریای کارگەکەدا کۆببینەوەو هەمومان بەدەنگی بەرز بڵێن بژی یەکی ئار. دەکرێ و کارێکی زۆریش سادەیە بەکۆمەکی هەموو لایەکمان و بەپێکهێنانی سندوقێک بۆمەسروفاتی یەکی ئایار ئەم ڕۆژە بکەینە جەژنی هەموان.  ئەگەر بۆیەک جاریش بێت دەتوانین تاقی بکەینەوە کەچۆن بەیکگرتوویمان بێدەنگی بشکێنین و ڕۆژێك کە بەخەبات وماندوبونی خۆمان بەدەستهاتووە بکەینە ڕۆژی ناڕەزایەتی وخستنەڕوی داخوازیەکانمان.  ئەگەر ئەمانەش ناکرێ وڕێگامان پێنادەن لەناو کارگەو ناوەندەکانی کاردا ئایار سازبکەین، خۆ دەتوانین هەر لە دەروبەری خۆمان کەدەیان کارگەو پرۆژە هەیە ولە هەر جێگایەکی کار ٥ کەس بۆ ١٠کەس کۆبینەوە لەبەردەم کارگەیەك یان لەشوێنێکی بەرچاوشوێنك برازێنەوەو بیکەنە بەزم وخۆشێ.. ئاخر بۆ ناکرێ ونابیت دەیان هەزارکرێکار لەشوێنە جیاجیاکانی کوردستان کاربکەن ودەیان کێشەو خواستیان هەبێت بەڵام بەڕووی خاوەنکار ودەسەڵاتداراندا نەدرێتەوە. با بیهێنینە پێش چاوی خۆمان، کەچۆن لەیەکساڵی ڕابردودا چەندین کرێکار لە ناوەندەکانی کاردا، بەهوی ڕوداوی دڵتەزێنی کوتوپرەوە ژیانیانیان لەدەستداوە، کەچێ یەشتا هیچیان بۆ نەکراوە وهەندێکیشیان بەقەزاو قەدەر لەقەڵەم دراون. ئەی باشە لەبیرمان چوەوە کەڕۆژانە کرێکاران لەسەرکار دەرکرێن و کەسمان لەسەریان بەدەنگ نەهاتین. کەوایە وەرنە مەیدان .. بایەکی ئاری ئەمساڵ بکەینە سەرەتایەکی نوێ لەخەبات وتێکۆشان بۆ دەستەبەر کردنی ژیانێك شایستە بە ئینسان.  سەکەوتوبێت یەکی ئایار ڕۆژی جیهانی چینی کرێکار

 

Related posts

 دەبێ کارکردن بژێوی ژیانی ئێمەی کرێکاران دابین بکات، نەک بمانکاتە قوربانی!

Dangi Krekar

نامەی ژینگەپارێزێک لەڕانیەوە، بۆ دەنگی کرێکار

Dangi Krekar

چەوسانەوەی کرێکار لەنێوان بێدەنگی حکومەت و فێڵی خاوەنکاردا!

Dangi Krekar

Leave a Comment