Dangikrekar.com
قوربانیانی کار

 شاری کەرکوک کرێکارێک بە تەزوی کارەبا گیان لە دەستدەدات

 شاری کەرکوک کرێکارێک بە تەزوی کارەبا گیان لە دەستدەدات

دەنگی کرێکار  کەرکوک 

ئەمڕۆ ٢٠٢٥/١٢/١٧لە گەڕەکی بارووتخانەی شاری کەرکوک ، لەکاتی چاککردنی کارەبا، کرێکارێک تەزووی کارەبا لێیداوەو دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە، بەپێی زانیاریەکان دەنگی کرێکار ، کرێکارەکە ناوی یوسف فەیزوڵایە و تەمەنی 31 ساڵەو دانیشتووی گەڕەکی دەروازەی شارەکەیە. کرێکارەکە ، کرێکاری فەرمانگەی کارەبا نەبووە، لەلایەن دوو ئەندازیارەوە، لە شوێنی وەستانی کرێکارانی ڕۆژانەوە هێنراوەو خراوەتە سەر ستونی کارەبای هێڵی گشتی و دەستبەجێ کارەبا لێیداوەو گیانی لە دەستداوە. دوای ڕووداوەکە دوو ئەندازیار و دوو فەرمانبەری فەرمانگەی کارەبا، لەلایەن بنکەی پۆلیسی ئازادی دەستگیرکراون و خراونەتە ژێر لێکۆڵینەوە.

Related posts

بۆ نوێنەرانی سەندیکای کرێکارانی پیشەسازی ئاسن ( ئێ گێ مێتال) لە شاری کۆلن

Dangi Krekar

   لەیەکی ئایاردا، کرێکاران لەچەندین وڵاتی جیهان، بە خۆپیشاندان و دەربڕینی ناڕەزایەتی و ڕێپێوانی فراوانی جەماوەری، ڕۆژی یەکی ئایاریان بەرز ڕاگرت!

Dangi Krekar

کۆمپانیاکان و دەنگۆی زیادكردنی مووچەی ژینگەپارێزان!

Dangi Krekar

Leave a Comment