Dangikrekar.com
قوربانیانی کار

کرێکارێک کارکردن لە نهۆمی سێیەمی باڵەخانەکە کەوتووەتە خوارەوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

کرێکارێک لە هەولێر لە کاتی کارکردن گیانی لەدەستدا

دەنگی کرێکار /هە ولێر

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، کرێکارێک لە یەکێک لە باڵەخانەکانی سنووری شارەکە، بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە نهۆمی سێیەمەوە گیانی لەدەستدا. پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، دوای گەیشتنی زانیاری لەسەر ڕووداوەکە، مەفرەزەکانیان دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە کە دەکەوێتە نزیک گوندی ڕەشکین لەسەر شەقامی خێرای ١٢٠ مەتری شاری هەولێر. دوای لێکۆڵینەوەی سەرەتایی، دەرکەوت کەسەکە پیاوێکە بە ناوی (ع.خ.ع)، تەمەن ٥٦ ساڵ، کە وەک کرێکار لە هەمان باڵەخانە کاریکردووە.

ئەو لە کاتی کارکردن لە نهۆمی سێیەمی باڵەخانەکە کەوتووەتە خوارەوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیس ئاماژەی بەوەدا، تەرمی ناوبراو ڕەوانەی پزیشکی دادوەریی هەولێر کراوە و لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لەسەر ڕووداوەکە بەردەوامە.

Related posts

 هەڕەشەی لەسەر کاردەرکردن، ترسی هەمیشەیی کرێکار!

Dangi Krekar

وەرگرتنی کرێکار لەڕێگای بەڵێندەر و بەڕۆژانە کارەوە، نایاساییە!

Dangi Krekar

زنجیرەیەک خۆپیشاندان هەولێرو قەزاو ناحیەکانی گرتۆتەوە بەهۆی نەبوونی پێداوویستیە سەرەکیەکانی خەڵک

Dangi Krekar

Leave a Comment