Dangikrekar.com
قوربانیانی کار

ڕاهێنەرێک لەکاتی کارکردندا کەوتەخوارەوەو گیانی لەدەستدا

ڕاهێنەرێک لەکاتی کارکردندا کەوتەخوارەوەو گیانی لەدەستدا
عمرچاوشین
دەنگی کرێکار /هەولێر
لەڕۆژی چوارشەممە لەبەرواری 29\10\2025 لەپڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون ،لەناو شاری هەولێر کرێکارێک بەناوی (ئەنوەرشێخ ٲحمدی ) لەشوێنی کارەکەی بەربۆوەو گیانی لەدەستدا.
یەکێتی شاخەوانانی کوردستان تایبەت بە دەنگی کرێکار لەسەر کەسایەتی ئەو کرێکارە ڕایگەیاند ،کە : ئەنوەر شێخ احمدی خەڵکی شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو ، بەڵام بۆکارکردن لەبەر بژێوی ژیانی و گەمارۆی ئابوری کەمەرشکێنی سەر ئێران هاتبوو بۆ باشوور لەسلێمانی دادەنیشت و ماڵی لێرەبوو.
ئەو ڕاهێنەری یەکێتیەکەمان بوو ،کەسێکی هێدی و بەئەزمون و ڕووخۆش بوو .
تازە ژیانی هاوژینی پێکهێنابوو بەڵام منداڵیان نەبوو.
یەکێتی شاخەوانانی کوردستان تایبەت بە ڕوداوی گیان لەدەستدانی ئەو کرێکارە بۆ دەنگی کرێکار ڕایانگەیاند ،
ڕووداوەکە لەناوشاری هەولێر بووە ( ئەنوەر ) جگە لەوەی ڕاهێنەرێکی خۆبەخش بوو لەیەکێتیەکەمان، بۆبژێوی ژیانی ڕوی کردبووە باشوور ،کرێکاری و کاری دەکرد ، ئەندازیاری کارەبا و دانانی سیستمی ئەسانسۆربوو (مسعد) بوو لەباڵەخانەی بەرز.
ئەوڕۆژە لەکاتی کارکردن لە نهۆمی پێنجەمی باڵەخانەکەوە کەکاری لێکردوە کەوتۆتە خوارەوەو بەداخەوە دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.
ڕۆژێک دوای ڕووداوەکە ئێمەیان ئاگادارکردوەو تەرمەکەیان هێنایەوە بۆسلێمانی .
شاخەوانانی کوردستان باس لەدوا ماڵ ئاوایی لەڕاهێنەرەکەیان دەکەن و دەڵێن : لە ساتی بەڕێکردنی تەرمی ڕاهێنەری شاخەوانی یەکێتیەکەمان کاک ئەنوری شێخ احمدی سنەیی ، لەگەڵ خانەوادەبەڕێزەکەیان
لە شاری سلێمانی بۆ دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ و گەڕانەوەی تەرمی بێ گیانی بۆباوەشی بنەماڵەو کەسوکاری دڵ پڕ لەخەمی لەگەڵیاندابووین .
لەسەر دۆسیەی بەیاساییکردنی ئەم ڕووداوە شاخەوانانی کوردستان دەڵێن
خاوەنکارو براکەی کاک انورمان بینی لەسلێمانی تەرمەکەیان هێنایەو لەگەڵیان بوین ، بابەتی بەیاسایی کردن زیاتر خێزانەکەی لێی بەرپرسن لەڕووی یاساییەوە ، خاوەنکاریش زۆر هاوکاریان بووە لەپێدانی کارو بەڕێکردنەوەی تەرمەکەیی و .
بەڵام دڵنیاین دۆسیە بۆ ڕوداوەکە کراوەتەوەو لێکۆلینەوە لە ڕوداوەکە دەکرێت.

Related posts

ڕاپۆرتی کرێکارێکی ژینگەپارێز لەکۆمپانیای شکارەوە!

Dangi Krekar

دەبێت کاربەدەستان ڕێگا لە لێشاوی مەرگی کرێکاران بگرن!  

Dangi Krekar

دۆخەکەمان بەجۆرێکە کەکرێکار هەیە بەبێ پارە ئیشەکەی دەکات

Dangi Krekar

Leave a Comment