Dangikrekar.com
بابەتی تایبەت

مانگرتنی کرێکارانی ژینگەپارێز، بۆ بەدەستهێنانی موچەکانیان درێژەی هەیە!

 

مانگرتنی کرێکارانی ژینگەپارێز، بۆ بەدەستهێنانی موچەکانیان درێژەی هەیە!

      دەنگی کرێکار:   

 

لەسەرەتای مانگی ٧ وە، ژینگەپارێزانی کۆیەش بایکۆتی کاریان ڕاگەیاندو چوونە ڕیزی هاوچینەکانی خۆیانەوە لەچەندین ناوچەی جیا جیای کوردستان، لەدەڤەری گەرمیانەوە، هەتا سۆران.. ئەم بایکۆتکردنە هاوکاتە لەگەڵ خۆپیشاندانی کارمەندان، مووچەخۆرو مامۆستایانی کوردستان کە زیاتر لەدوومانگە مووچەیان وەرنەگرتووەو کەوتۆتە ناو گێژاوی کایەی سیاسی و شانۆگەرییەیەکانی هەردوو حکومەتی ناوەندو هەرێمی کوردستانەوە..

ژینگەپارێزانی کۆیەش کەسەر بەکۆمپانیای”لاست لیڤ”ن بۆ زیاتر لەدوومانگە مووچەیان وەرنەگرتووەو بەم هۆیەوە لەدۆخێکی سەختدا ماونەتەوە.. کۆمپانیاکەیان دەڵێت: ئێمەش ٧ مانگە بودجەمان وەرنەگرتووەو هەرئەمەش هۆکاری پێنەدانی مووچەکی کارمەندان و ژینگەپارێزانی ئەم سنورو ناوچەیەن.. بەڵام بیانووی پووچ و پاساو هێنانەوەی کۆمپانیا یان لایەنە پەیوەندیدارەکان هیچ پەیوەندییەکی بەژیان و گوزەرانی ژینگەپارێزانەوە نیەو لەڕاستیشدا کێشەی ئەوان نیە.. کاتێک کۆمپانیاکان قازانجی گەورە دەکەن لەخوێنی کرێکاران، کەی ئامادەبوون لەو قازانجە کەخوێنی کرێکاران خۆیانە، چەردەیەک بگێڕنەوە بۆ کرێکاران؟! یان ساڵانە بەخشیشێک هەرلەو قازانجە بدەنەوە بە کرێکاران؟

Related posts

 ئەم جەنگە شاراوەیە ڕابگرن!

Dangi Krekar

“سەندیکا لەنوێنەرانی کۆمەڵیک ئەحزاب پێکهاتووە، نەک نوێنەرانی کرێکاران”

Dangi Krekar

هەڵمەتی دەرکردنی کرێکاران و خەڵکی عەرەب و غەیرە کورد ڕاگرن!!

Dangi Krekar

Leave a Comment