مانگرتنێکی مێژوویی لە کارگەی فۆرد بۆ دروستکردنی ئۆتۆمبێل لە شاری کۆلن لە ئەڵمانیا
بەدوای ئەوەی خاوەنکارەکان لە کارگەی فۆرد بۆ دروستکردنی ئۆتۆمبێل لە شاری کۆلن و بەبیانۆی گۆرانکاری لە شێوازی پرۆسەی بەرهەم هێنان لە ئۆتۆمێلی ئاساییەوە بۆ ئۆتۆمبێلی کارەبایی و لەمانگی ئازاری ئەمساڵ،
بڕیاری دەرکردنی ٢٩٠٠ کرێکاریان دا، تاوەکو ساڵی ٢٠٢٧. ئەمەش وەک یەکەم هەنگاو لە ڕاستای دەرکردنی
زیاتری کرێکاران.سەندیکای کرێکارانی پیشەسازی ئاسن ناسراو بە ( ئێ گێ مێتال) لە بەرواری ٨ ی ئایار
پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە نێو کرێکاراندا، بەڕیخست بەمەبەستی بڕیاردان لە سەر سازدانی مانگرتنێکی مەزن
بۆ بەرگرتن بەم بڕیارەی خاوەن کارەکان.سەرئەنجام بە ڕێژەی ٩٣،٥٪ و بەزۆرینەی دەنگ، کرێکاران
بە دەنگی بەڵێ دەنگیان بە سازدانی مانگرتنەکە،بەخشی و بریاری مانگرتن بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر پەسەندکرا. بەرەبەیانی ڕۆژی ١٤ ی ئایار ، لە نۆرەی دەستپێکی شەفتی بەیانیاندا، زۆربەی دەرگا سەرەکیەکانی چوونە ژوورەوە
بۆ ناو کارگەی فۆرد لە شاری کۆلن لەلایەن کرێکارانەوە داخرا،
ڕاستەوخۆ لافیتەیەکی گەورە لەسەر دەرگای ژمارە ٣، هەڵواسرا کە لەسەری نوسرابوو (لێرەدا مان دەگیرێت)
لە کاتژمێر ٩ ی بەیانی لە بەردەم دەرگای ٣ کۆبونەوەی گشتی کرێکاران دەستیپێکرد،
ئەم کۆبونەوەیە کە لەلایەن نوینەرانی کرێکاران و هەروەها نوێنەرانی سەندیکای کرێکارانی پێشەسازی ئاسن کە ناسراوە بە ( ئی گێ مێتال) ڕیکخرابوو. لەم کۆبونەوە گشتیەدا قسەکەری کرێکاران و نوێنەری سەندیکاکان،
وتاری خۆیان پێشکەش کرد، سەرەتا (دێڤید لوتکە) قسەکەر و نوێنەری کرێکاران لە سەندیکای ( ئی گێ مێتال)
وتاری دەستپێکی مانگرتن و کۆبونەوە گشتیەکەی پێشکەش کرد و تیایدا وێرای بەخێرهاتن و سڵاوکردن لە ئامادەبوان، ئاماژەی بەوەکرد کە بۆچی مانگرتنەکە ئەوەندە گرنگە بۆ ڕێککەوتنێکی دەستەجەمعی کۆمەڵایەتی: قەەرەبوکردنەوەیەکی زۆرباش بۆ ئەو هاوکارانەی کە دەڕۆن و هەروەها بە ئامانجی پاراستنی زۆرترین هەلی کار.
ئەمەش بەو مانایەیە کە شەڕی قەرەبوکردنەوە و شەڕی هەلی کار دژ بەیەک نین.
هێشتا زۆرێک لە هاوکارەکان بەو شێوەیە دەیبینن، بەڵام لە هەمان کاتدا هاوکارەکان دەیانەوێت شەڕ بۆ هەموو داواکاریەکان بکەن.
هەروەها لە درێژەدا ووتی هاودەنگییەکی زۆر لە سەرانسەری وڵاتدا هەیە، زۆرێک لە ئەنجومەنی کرێکارانی کارەکانی کۆمپانیا گەورە و بچووکەکان پشتگیری خۆیان دەربڕیوە. “ئەوە مایەی شانازیە کە چەندە پشتگیری ئەرێنیمان وەرگرتووە. خەڵکی ناو کۆمپانیاکە لە پشتمانەوەن، خەڵکی گشتی لە پشتمانەوەن.
ئەمە بەڕاستی ناوازەیە.” ” دوابەدوای ئەمەش چەندین وتاری هاوپشتی لە لەیەن نوێنەری سەندیاک جیاوازەکان و نوێنەری حزبە سیاسیەکان پێشکەش کرا و هەرچەندی تیپی موزیکی بەناوبانگ بە پێشکەشکردنی موزیک و گۆرانی هاوپشتی خۆیان لەو کۆبونەوە گشتیەدا ڕاگەیاند، هەر لە چوارچێوەی چالاکیەکانی کرێکاران بۆ هیشتنەوەی کارگەکە، سەندیکای (ئێ گێ مێتال) ماڵپەرێکی تایبەتی دروستکردوە لە ژێر ناوی ( ئێمە لە فۆرد دەهێڵینەوە) www.wir-bleiben-ford.de ، داواکاریە سەرەکیەکانی کرێکاران خۆی لە دابینکردنی قەرەبوەیەکی دڵنیاکەر بۆ سەرجەم ئەو کرێکارانەی کە بڕیاری دەرکردنیان بۆ دەرچوە یاخود ڕەوانەی کارگەی دیکە دەکرێن و هەروەها گرێبەستێکی زامنی کۆمەڵایەتی بۆ سەرجەم ئەو کرێکارانەی کە هێشتا لە سەر کارن.شایانی باسە ئەمە یەکەمین مانگرتنی لەم شیێوەیەیە لە کارگەی فۆرد کەوا لە ساڵی ١٩٣٠ یەوە دامەزراوە. نوێنەرایەتی بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار لە ئەڵمانیا ١٦-٥-٢٠٢٤
Wir bleiben Ford – Gemeinsam Weiterkämpfen Für Köln
