بە بۆنەی سا ڵی نوێ وە خهڵكی فەلەستین پێویستی بە پشتگیری هەمەلایەنە هەیە، لەپێناو بەرگرتن بە کۆمەڵکوژی و ئەو تاوانانەی کە بەردەوام بەرامبەری ئەنجام دەدرێن ڵێ
ئێمە لە کتێکدا کە لە ساڵی نوێ نزیک دەبینەوە هێشتا تاوانی فراوان و كۆمهڵكوژی لهسهرتاسهری فهڵهستیندا بهردهوامه و ئامێری ئینسانكوژی كه لهلایهن قهسابهكانی دهسهڵاتدار له ئیسرائیلهوه بهكاردێ ههر بهردهوامه. كوژرانی ٤٥ ههزار كهس، دەیان هەزار بێ سەروشوێن، ٦ ملیۆن ئاوارە و زەوی داگیرکراو و تێکدراو، هەموو ئەمانە تینوێتی کاربەدەستانی ئیسرائیل و هاوبەشەکانی و لایەنگرە ڕۆژئاواییەکانی بۆ خوێن، ناشکێنێ.
ئێمە لە دۆخێكدا له ساڵی نوێ نزیک دەبینەوە کە هیچ جێگایەکی ئارام نییە لەنێو ئەم خاکە وێرانەدا، کە ملیۆنەها ئاوارە هەڵدێن لە شوێنێکەوە بۆ شوێنکی دیکە و دواتریش لە جێگایەکی دیکە بە هۆی هەژاری و برسێتی وبێ لانەیی و کەم ئاوی و سەرما و بڵاوبونەوەی نەخۆشیەوە، دەکوژرێن. لە غەزە کۆبونەوەی پێنج کەس لە جێگایەکدا، یاخود لە نێو نەخۆشخانە و قوتابخانە و خێوەتگای پەنابەران، لە کۆڵانەکان و لە نیو یاریگاکان ئەوە دەکرێتە ئامانجێکی داواکراو و بۆردومانکردنی نەخۆشخانەی کەمال عیدوان لە باکوری غەزە بە بۆمبی سوتێنەر بەر لە دوو رۆژ کە بووە هۆی پێکانی ٢٠ کەس لە ئەندامانی تیمی پزیشکی و هێرشەکان بۆ سەر غەزە کە لە ئەنجامیاندا کوژرانی ٣٢ فەلەستینی لێکەوتەوە، ئەمانە تەنها دوو تاوانن لەنێو هەزاران ئەو تاوانە ڕێکخراوانەی کە مشتێک لە قەسابان و ئینسانکوژ کە دەسەڵاتداران لە ئیسرائیل، ئەنجامیان داوە. ئەم تاوانانە لە کاتێکی پڕ لەسەرقاڵیدا ئەنجام دەدرێن، ئهمه سهرهڕای هەڵمەتی دەستگیرکردن وکوشتن وتاوانکاریەکان لە کەرتی رۆژئاوا، بە ڕووخاندن و وێرانکردنی باڵەخانەکان و ژێرخانی شارەکە لە تۆلکەرەم. لەگەڵ ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد، ئەم کوشتارەی کە ڕۆژانە دژ بە خهڵكی فەلەستین ئەنجام دەدرێن، لە میدیاکانی ڕۆژئاواوە، فەرامۆش کران و شاردرانەوە و هیچ ڕووماڵێکیان بۆ نەکرد.
ئێمە لە بەرەی یەکگرتووی کرێکاریی بۆ بەرگری لە خەڵکی فەلەستین، کە چوارچێوەیەکە تیایدا، نوێنەرایەتی ژمارەیەک لە ڕێکخراوە دامەزراوە کرێکاریی و مرڤدۆستی ولایەنگرانی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقیا، دەکەین، جارێکی دیکە جەخت لەسەر پێویستی بەشداری شێلگیرانە دەکەینەوە، بۆ داكۆكیکردن لە خهڵكی زۆڵم لێکراوی فهلهستین و پەرچدانەوەی ئەو تاوانکاری و کۆمەڵکوژیانەی کە ئیسرائیل لە فەلەستینی داگیركراو ئەنجامی دەدات.
بەرەی یەکگرتووی کرێکاریی بۆ بەرگری لە خەڵکی فەلەستین، بانگەوازی چینی کرێکار دەکات بۆ بەرگرتن بە ئامێری کوشتاری ئیسرائیلی و ئەو لایەنانەی کە لە ڕۆژئاوا پشتگیریان لێدەکەن، هەروەها ئێمە بانگەوازی هاوڵاتیانمان دەکەین لە سەرتاسەری جیهان و بە تایبەت لە وڵاتانی ڕۆژئاوا، بۆ بەشداری شێلگیرانە و یەکگرتوانە لەم بارودۆخە پر لە مەترسیەی ئێستادا، لە پێناو بەرگریكردن لە ژیان و مافەکانی مرۆڤ و خۆشگوزەرانی گشتی و ئاشتی و ئاسایشدا. ئەمڕۆ، نە تەنها خهڵكی ستەملێکراوی فەلەستین، کە تەنها هیوای پشتیوانی چینی کرێکار و مرۆڤایەتی سەردەمە، لە پێناو مافی ژیانکردن، هەروەها چینی کرێکار و سەرجەم ستەملێکراوان لە سەرتاسەری جیهان، لە پێناو خۆشگوزەرانی و ئاشتی و ئازادی، وە لە پێناو بەرگریکردن لە مرۆڤایەتی و جیهانی سەردەم ، پشت به دهخاڵهتی یهكگرتووانهمان دهبهستین.
بژی ئازای و یەکسانی
ژیان بە ئاشتی و سهقامگیری
بژی یەکێتی وهاوپشتی جیهانی چینی کرێکار!
بەرەی یەکگرتووی کرێکاریی بۆ بەرگری لە خەڵکی فەلەستین
٢٥ ی دیسمەبەری ٢٠٢٤