لە شاری هەولێر خۆپیشاندانی هاووڵاتیان دەستیپێکرد
دەنگی کرێکار /هە ولێر
لە شاری هەولێر جارێکی دیکە دانیشتووانی گەڕەکی دارەتوو لە دژی بێئاوی و کەمی خزمەتگوزارییەوە خۆپیشاندانیان دەستپێکرد و داوای چارەسەری کێشەکەیان دەکەن.
ئە مرۆ ٢٠٢٤/٧/٨جارێکی تر لە کە دووەم هەفتەیە لەسەر یەک دژی بێ ئاوی خۆپیشاندانی دانیشتووانی گەڕەکی دارەتووی هەولێر دەستیپێکردووەتەوە.
تاوەکو ئێستا کێشەکەیان بۆ چارەسەر نەکراوە و هاوڵاتییان هاتوونەتە سەر شەقام و ناڕەزایەتی دەردەبڕن.
دانیشتووانی ئەو گەڕەکانە دەڵێن، ماوەی سێ ساڵە لەگەڵ ئەوەی دەبێتە مانگی شەش تووشی ئەو گرفتە دەبن، لەبەرچاوی خۆیان تانکەرەکان پڕ دەکەن و بە ئەوانی دەفرۆشنەوە
هە ولێر بە شێکی زۆری گە ڕەکە هە ژە رنشینە کانی بە دەست کە می خزمە تگوزاریە وە گیرۆدەن .