Dangikrekar.com
گفتوگۆ

“سەرکەوتنی کەیسی کرێکارانی کارگەی گرین عێراق، سەرکەووتنی هەموو کرێکارانە” گفتوگۆ لەگەڵ ئەرکان حەسەن، پاڕیزەری خۆبەخش

“سەرکەوتنی کەیسی کرێکارانی کارگەی گرین عێراق، سەرکەووتنی هەموو کرێکارانە”

گفتوگۆ لەگەڵ ئەرکان حەسەن، پاڕیزەری خۆبەخش

 

ئەم کاتەت باش کاک ئەرکان..

بەڕێزتان وەک تیمی پارێزەرانی دەنگی کرێکار لەمێژە بەدواداچوون دەکەن و بەدوای کەیسی کرێکارانی دەرکراوی کۆمپانیای گری عێراقەوەن، ئەنجامی ئەو ١٠ کەیسە بەکوێ گەیشتووە، بەڕای ئێوە دڵخۆشکەرە؟

ئەرکان حسن: زۆر سوپاس بۆ دەنگی کرێکار. دادگای کاری سلێمانی لەبەرواری  ٢/١٢/ ٢٠٢٤ بڕیاریدا بەگەڕاندنەوەی ئەو دە کرێکارەی گرین عێراق بۆسەر کارەکانی پێشوویان، هەروەها سەرجەم شایستەو دەستەبەرکۆمەڵایەتی (ضمان)و موستەحەقاتەکانیان بۆ بگێڕێنرێتەوە بەدرێژایی هەموو ئەو ماوەیەی کەلە سەر کار دەرکراوون. ئەمەش جێگای دڵخۆشیە بۆ ئێمەو بۆ کرێکارەکان کەبەئەنجامێکی زۆر باشەوە هاتە دەرەوە.

دەنگی کرێکار: ڕێڕەوی دادگاییەکە چۆن بەڕێوەچووە، هەروەها بەچ مادەو بڕگەیەکی یاسایی ئەو مافانە گێڕدراوەتەوە بۆ کرێکاران؟

ئەرکان حسن: دادگاییەکی تەواو دادپەروەرانە بوو. بەمانایەک ئەگەر بڕیاری دادگا هەرچۆنێک بێت و بەهەر شێوازێک بێت و تەنانەت لەبەرژەوەندی ئەم کرێکارانەش نەبووایە، باوەڕی تەواومان بەدادگای کارو سەربەخۆیی دادگای کارو بەڕێوەچوونی کەیسەکانی دادگای کار بەشێوازێکی دادپەروەرانەو دوور لەهەر دەستێوەردانێک هەیە. ئەم کرێکارانە بەگوێرەی ماددەی ١٢٩ لەیاسای کاری عێراقی گەڕێنراونەتەوە سەرکارەکانیان، وە موچەکانیشیان بۆ سەرف دەکرێت لەچوارچێوەی مادەی ١٢٩ لەیاسای کاری عێراقیدا.

دەنگی کرێکار: ئایا ئەو چوار کرێکارە کەلەگەڵ دە کرێکارەکەی تردا بوون، بۆچی ئەم شایستەو گێڕاندنەوەیە شمولیان ناکات؟

ئەرکان حسن: سەبارەت بەو چوارو پێنج کرێکارەی کەمابوونەوەو دەعوایان بەرزکردبوەوە، بەڵام بەهۆی نەچونیان بەدەم دەعواکانیانەوە، بەهۆی ئەوەی کە وەکالەتیان بۆ ئێمە نەکردبووەوە، ئێمەش نەمانتوانی بەدواداچوون بۆ کەیسەکانیان بکەین، بەداخەوە ئەو کرێکارانە ناتوانن لەم بڕیارە سوودمەند بن، ناتوانن  داوای گەڕاندنەوەی سەرکار بکەن و داوای ئەو مووچەیە بکەنەوە کەچەند مانگە لەسەر کار دەرکراوون. بەڵام ئەتوانن داوای زەمانی ئەو ماوەیە بکەن کە لەو کارگەیەدا کاریان کردووە. لەداهاتوودا ئەگەر دەعوامان بەرزکردەوە سەبارەت بە زەمانی ئەو ١٠ کرێکارە، هەوڵ ئەدەین ئەو ٥ کرێکارەش بهێنینە پێشەوەو دەعوای زەمان بۆئەوانیش بەرز بکەینەوە.

دەنگی کرێکار: چیت هەیە بۆکرێکاران..! ڕێنمایی یاسایی چیە کەکرێکاران بتوانن مافەکانیان وەدەست بهێنن؟

ئەرکان حسن: ئێمە وەکو پارێزەران لەبڵاوکراوەی دەنگی کرێکارەوە، ئەو پارێزەرانەی کەسەرجەممان خۆمان بەخەمخۆری کرێکاران ئەزانین، خۆمان بەدڵسۆزی ئەوان ئەزانین، داوایان لێئەکەین کە لەبوونی هەر کێشەیەک، هەرکاتێک کەهەستیان کرد لەلایەن خاوەنکارە مافیان ئەخورێت یاخود غەدریان لێئەکرێت، پەیوەندییمان پێوە بکەن یاخود هیچ سڵێک نەکەنەوە لەدەرکردنیان لەسەر کار کەنەتوانن داوای مافی خۆیان بکەن، لەهەر شوێنێک، بەهەر شێوازێک مافیان خورا، مافیان زەوتکرا، بتوانن داوای بکەن و ئێمەش بەڵێن ئەدەین کە دەنگێکی حەق و هەمیشەیی داکۆکیکار بین لەمافەکانی کرێکاران.

 

Related posts

ڕوداوی شوێنی کار لەکەرکوک – حەویجە

Dangi Krekar

 کرێکارانی سوری، لەگەڵ فشاری گەورەی دەسەڵاتداران بەرەوڕون!

Dangi Krekar

گفتوگۆ لەگەڵ کرێکارێکی کارگەی چیمەنتۆی دەلتا

admin

Leave a Comment