ڕاگەیاندنی ژمارە:٤
دەستبەجێ داواکاری مامۆستایان لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکەن!
هەوڵەکانی نۆینەرایەتی دەنگی کریکار لەدەرەوە لەپێناو ڕاکێشانی هاوپشتی بۆ داواکاریەکانی مامۆستایانی کوردستان درێژەی هەیە.
ناوەندی خەباتی کرێکاران لە سریلانکا، ئەمرۆ ١٤/١/٢٠٢٤لەنامەیەکی نارەزایەتیدا کە ئاراستەی نوێنەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردوە لە لەندەن وە وێنەیەکی نامەکەیان ئاراستەی نۆێنەرایەتی دەنگی کرێکار کردوە ،هاتووە” زیاتر لە ١٧٠٠٠٠ مامۆستای بنەڕەتی و ناوەندی و زانکۆ کە بە شێوەیەکی هەمیشەیی دەوام دەکەن چەند مانگێکە مووچەکانیان وەرنەگرتووە. زۆرینەیان خێزانیان هەیە و بەرپرسن لە دابینکردنی خواردن بۆ منداڵەکانیان. داواکارییەکانیان زۆر ڕەوایە و ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە کە ئەو داواکاریانە جێبەجێ بکات و زەمینەیەک دروست بکات کە بەبێ هیچ دوودڵییەک کاری تیا بکەن.
هاوکات داوا لەنۆێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن خواستەکانی مامۆستایان لە”. دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی تری کەرتی پەروەردە.،دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ.. خەرجکردنی مووچە هەموو مانگێک و لە کاتی خۆیدا وە ڕاگرتنی دەستوەردانی لایەنە باڵادەستەکان لە کاروبار و کارەکانی دامودەزگاکانی حکومەت بە سیستەمی پەروەردەشەوە….”جیبەجێ بکەن و زەمینەیەک بۆ درێژەدان بە کارەکانیان دروست بکات.
.
ئەم پشتیوانیانە لەدرێژەی هەوڵەکانی نۆێنەرایەتی دەنگی کرێکارە لەدەرەوە بۆ ڕاکێشانی هاوپشتی جیهانی بۆ خۆپیشاندان و نارەزایەتیەکانی مامۆستایان لەکوردستان وە توندکردنەوەی فشار لەسەر هەردوو حکومەتی عێراق وهەرێم تا وەلام بەخواستەکانی مامۆستایان بداتەوە..
پشتیوانی جیهانی بۆ نارەزایەتیەکانی مامۆستایان وکرێکاران لەکوردستان درێژەی دەبێت.
تەواوی نامەکە لەخوارەوە بخۆێنەوە
نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا
دەستبەجێ داواکاری مامۆستایان لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکەن!
زیاتر لە ١٧٠٠٠٠ مامۆستای بنەڕەتی و ناوەندی و زانکۆ کە بە شێوەیەکی هەمیشەیی دەوام دەکەن چەند مانگێکە مووچەکانیان وەرنەگرتووە. زۆرینەیان خێزانیان هەیە و بەرپرسن لە دابینکردنی خواردن بۆ منداڵەکانیان. داواکارییەکانیان زۆر ڕەوایە و ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە کە ئەو داواکاریانە جێبەجێ بکات و زەمینەیەک دروست بکات کە بەبێ هیچ دوودڵییەک کاری تیا بکەن.
داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین بۆ:
١. دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی تری کەرتی پەروەردە.
٢. دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ.
٣. خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران هەموو مانگێک و لە کاتی خۆیدا.
٤. بە زووترین کات دەستوەردانی لایەنە باڵادەستەکان لە کاروبار و کارەکانی دامودەزگا حکومییەکان بە سیستەمی پەروەردەشەوە ڕابگرن.
ئێمە، ناوەندی خەباتی کرێکاران، کە بنکەکەی لە سریلانکایە، بە توندی لەگەڵ مامۆستایانی قوناغەکانی خوێندن و مامۆستایانی زانکۆ لە هەرێمی کوردستان لەم خەباتەدا وەستاوین و داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین داواکارییەکانیان جێبەجێ بکات و زەمینەیەک بۆ درێژەدان بە کارەکانیان دروست بکات.
زۆر سوپاس.
ناوەندی خەباتی کرێکاران – سریلانکا
UK:+44 7 720291516
|
America : + 1(517) 256-6764
Switzerland: + 41 Kurdistan: + 64 7702237250 www.dangikrekar.com |
Finland: + Canada: + Germany: + 4915143220 dangikrekar@yahoo.com |