Dangikrekar.com
هەواڵ

عێراق: خێزانە هەژارەکان لەسەر پاشماوەی خۆڵوخاشاک دەژین!

دەنگی کرێکار :
لەیلا خاوەنی ٨ منداڵەو لەسەر زبڵخانە خواردنیان بۆ کۆدەکاتەوە، ئەو دەڵێت منداڵە کچەکانی لەبەر هەژاری وازیان لە خوێندن هێناوە وداوا دەکات خەڵک بەهانایانەوە بچێت، دەڵێت خانووەکەیان هێندەی نەماوە بڕوخێت بەسەریاندا.
لەیلا ئەڵێ بەدوو مانگ جارێك ئەگەر بتوانم ژەمە گۆشتێك بۆ منداڵەکانم بکڕم، زۆرجار خواردنی بەسەرچوم بردوەتەوەو داومە بەمنداڵەکانم، کە دەرۆمەوە منداڵەکان داوای شتم لێدەکەن منش لەناو ئەم ژبڵوخاشاکە شتیان بۆ دەبەمەوە، منیش پێم خۆش بوو لەناو منداڵەکانم بوومایە وناچارنەبم بێمە ئێرە، زۆرکەس گاڵتەم پێدەکەن دەڵێن تۆژنیت بۆ دێتە ئێرە .
داوا لەحکومەت دەکەم لانی کەم ژیانمان بۆدابین بکات.
بەپێی قسەی بەرپرسە باڵاکانی دەسەڵات ئێستا عێراق خاوەنی گەورەترین یەدەکی پارەیە، کەچی دەیان هەزار ئینسان لەخوار هێڵی هەژاریەوەن وتادێت ڕێژەی بێکاری و هەژاری ڕوو لەزیادبون دەکات و دەوڵەمەندەکانیش دەوڵەمەند تردەبن .

Related posts

دوو ڕووداوی شوێنیکارلە ماوەی ئە م مانگە دا ٤ حاڵەت دووبارە لە دەشت

Dangi Krekar

زنجیرەیەک خۆپیشاندان هەولێرو قەزاو ناحیەکانی گرتۆتەوە بەهۆی نەبوونی پێداوویستیە سەرەکیەکانی خەڵک

Dangi Krekar

The immediate demand of Kurdistan workers is to remove the influence of political

Dangi Krekar

Leave a Comment