Dangikrekar.com
بابەتی تایبەت

سەرنجێك لەسەر ماوەی کارکردن لە پرۆژە پیشەسازیەکاندا!

سەرنجێك لەسەر ماوەی کارکردن لە پرۆژە پیشەسازیەکاندا!

 

لە کوردستان زیاتر لە٤٠٠٠ هەزار پڕۆژەی پیشەسازی گەورەومام ناوەندو بچوك هەیە کە هەزان کرێکار کاری تێدا دەکەن و زۆربەشیان ماوەی کارکردن تیایاندا ٢٤ سەعاتیە و کار ڕاناگیرێت. بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لەلایەن کرێکارانەوە گەیشتووە بە بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار، ماوەی کارکردن بەشێوەیەکی گشتی بەتەواوی پێچەوانەی بڕیارو بەڵگەنامەکانی جیهانە و نارێکو پێکیەکی بەرچاو لە رێکخستن و دابەشکردنی ماوەی کاری کرێکاراندا بەدیدەکرێ، کە ئەنجامی خراپی هەیە بۆ سەر تەندورستی کرێکاران و هاوکات هۆیەکیشە بۆ زیادبونی ڕوداوەکانی شوێنی کار، بەتایبەتی بۆ ئەو کرێکارانەی کە کاری قورس ئەنجامدەدەن، لەبەشی فڕنەکان و بەشی ئامادەکردنی کەرەسەی خاو، بۆ بەرهەمهێنانی ئەو بەرهەمانەی کە لەپرۆژەکاندا بەرهەمی دێنن، ئەمە بەجیالەوەی کەیاساوڕێسایەك هەیەو لەئێستادا کاریان پێدەکرێ. بەڵام یەشتا ماوەی کارکردن درێژەو لەگەڵ ئەم سەردەمە نایەتەوە، کەچی سەڕەرای ئەوەش ساڵەهای ساڵە وەك خۆی ماوەتەوە، بۆیە پێویستە  ڕەچاوی ئەم خاڵانەی لای خوارەوە بکرێت و کرێکاران پێداگربن و فشار بۆ خاوەنکارەکان بهێنن تا جێبەجێیان بکات.

١/ پێویستە ماوەی کارکردن پێنج ڕۆژ و دوو ڕۆژ پشوو لەهەفتەدا بێت. هاوکات ڕۆژێك کارکردن لە ٨سەعات زیاتر نەبێت.

٢/ ماوەی پشوو دەبێت دیاری بکرێت، واتە دەبێ لەماوەی ٨ سەعات کارکردندا، دووپشوی کورتی ١٥خولەکی تیدابێت، لەگەڵ پشوویەکی ٤٥ خولەکی بۆنان خواردن.

٣/ کاری زیادە ئەبێ بەرێکەوتن بێت لەگەڵ خاوەنکارو کرێکاراندا، بە حەقدەستی دوقات بۆ هەر سەعاتێکی زیادەکاری .

٤/ کاری شەوانە دەبێت کرێکەی بەلایەنی کەم لە٣٠٪ زیاتر بێت بەراورد لەگەڵ کاری ڕۆژانە.

٥/ کاری شەوانە ئەبێ ئارەزو مەندانە بێتو نابێت بەزۆر بەسەر کرێکاراندا دەسەپێندرێت.

٦/ ئەو کەسەی بەردەوام کاری شەوانە دەکات دەبێت چوار ڕۆژ لەهەفتەدا زیتر کارنەکات.

٧/ پشووی ساڵانەی چوار هەفتە دەبێت بەڕەسمی بناسرێت.

٨/ لەکاتی نەخۆش کەوتن یان رووداو لە شوێنی کاردا، کرێکاران مافی ئەوەیان هەبێت لەماڵەوە بمێننەوە بۆماوەی پێویست بە مووچەی تەواوە وە.

یاسای کاری تازەی هەرێم کەماوەیەک لەمەوبەر پەرلەمانی کوردستان پەسەندی کرد، زۆر بەکەمی بەلای ئەم خاڵانەدا چوەو لەوجێگەیەشدا باس لەماوەی کارکردن لەپرۆژەکاندا دەکات، بەقازانجی خاوەنکار قوسەدەکاو حکومەتیش وەک ناوبژیوان ڕۆڵی خۆی دیاریکردوە. ئەمەش پێمان دەڵیت کەیاسای ناوبراو لەقازانجی کرێکاراندا نییە..

Related posts

ژمارە ٥٠ رۆژنامە ی دە نگی کرێکار چاپکرا

Dangi Krekar

ژمارە ٦ی ڕۆژنامەی دەنگی کرێکار بەزمانی ئینگلیزیی /پیدی ئێف

Dangi Krekar

کرێکارێ بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا .

Dangi Krekar

Leave a Comment