لە بەردەم پەروەردەی پشدەر گردبونەوە
قەڵادزێ/ دەنگی کرێکار گردبوونەوەی مامۆستایانی وانەبێژ دوێنێ سێشەممە(١٨/٧/٢٠٢٣) مامۆستایانی وانەبێژ لە بەردەم پەروەردەی پشدەر گردبونەوەیەکیان ئەنجام دا.
گردبوونەوەکە بە مەبەستی ئاگادار کردنەوەی حکومەت بوو لە داواکاری مامۆستایانی وانەبێژ کە مەبەست لێی دامەزراندنیانە بەبێ جیاوازی. وانەبێژان هۆشداریان دا لە ئەگەری جێبەجێنەکردنی داواکاریەکانیان لەگەڵ یەکەم زەنگی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن ئەوانیش زەنگی بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن لێدەدەن.