Dangikrekar.com
ئەرشیڤ

 دەبێ کارکردن بژێوی ژیانی ئێمەی کرێکاران دابین بکات، نەک بمانکاتە قوربانی!

 

بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار لە کۆنگرەیەکی ڕۆژانەمەگەریدا، ئامارەکانی قوربانیانی ڕوداوەکانی ١٦ مانگی ڕاگەیاند

| ڕاپۆرت / شاباز مەحمود:

کاتژمێر ١١ی بەیانی ڕێکەوتی ٢٩، نیسانی ٢٠٢٣، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ڕوداوەکانی شوێنیکارو سەلامەتی کرێکارانەوە، بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار، لەژێر دروشمی ”دەبێ کارکردن ژیانی ئێمەی کرێکاران دابین بکات، نەک بمانکاتە قوربانی“،  بەهاوکاری ”میدیای وێستگە نویز“  کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەگەری سازدا، کەتێدا چەندین کەناڵی ڕاگەیاندن ئامادەی بوون. ئامانج لە کۆنگرەکەش، خستنەڕووی ئامارەکانی قوربانیانی ڕووداوەکانی شوێنیکار وئەو هۆکارانەی کەبوونەتە مایەی گیان لەدەستدانی کرێکاران لەکاتی کارکردندا.

لەسەرەتای کۆنگرە ڕۆژنامەگەریەکەدا، مەهدی ڕەسوڵ سەرنوسەری بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار، وتەیەکی پێشکەشکردو سەرنجی میدیاکانی ڕاکێشا، ڕووەو ئەوەی کە ڕووداوەکانی شوێنیکار، لە هەرێمی کوردستان بەهۆی  سیستەمی پەیمانکاری و کاری موقەتی کۆمپانیاکانەوە، جەنگێکی لەدژی کرێکاران بەڕێخستووەو لەچەند ساڵی ڕابردوودا ژمارەی قوربانیەکانی، لەژمارەی کیمیاباران و ئەنفاڵ تێپەڕیوە، بەڵام نە میدیاکانی کوردستان سەرنجیان دەچێتە سەری  ونەحکومەت و وەزارەتی کار و نە کۆمپانیاکان، گێانی کرێکارانیان لا مەبەستە.

بەم جۆڕەش هەموو ساڵێک ژمارەیەک لە کرێکاران گیانیان لەدەستە دەدەن، وەیا نوقسان دەبن وگیرۆدەی دەیان نەخۆشی کوشندە دەبن، بەبێ ئەوەی حکومەت بەهانایانەوە بچێت، وەیا قەرەبۆی خێزانەکانیان بکاتەوە.

بەدوای ئەودا شاباز مەحمود، بەرپرسی گۆشەی“ڕوداوەکانی شوێنیکار“، لەبڵاوکراوەی دەنگی کرێکار، ئامارەکانی خوێندەوە. کەبەم جۆرەبوو:

ساڵى ٢٠٢٢ به‌گوێره‌ى شاره‌كان گیان له‌ده‌ستدان به‌م شێوه‌یه‌ بووه‌:

له ‌هه‌ولێر ٢٤ كرێكار، له ‌سلێمانى ٢١ كرێكار، له ‌هه‌ڵه‌بجه‌ ٥ كرێكار، له‌ دهۆك ٩ كرێكار.
كۆى گشتى ئه‌و ساڵه‌ش ٥٩ كرێكار گیانی له‌ده‌ستداوه‌و له‌كۆى ئه‌و قوربانیانه‌ ٣ كرێكاریان ژنان بون‌و ٤یشیان مێردمنداڵ بون‌و ته‌مه‌نى قوربانیه‌كانیش له‌نێوان ١٦ بۆ ٧٠ ساڵیدایه‌.
به‌شێكى دیكه‌ى كۆنگره‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هات، “له‌چوار مانگى سه‌ره‌تاى ئه‌م ساڵیشدا له‌:
هه‌ولێر ٥ كرێكار، سلێمانى ٦ كرێكار، هه‌ڵه‌بجه‌ ١ كرێكار، دهۆك ٢ كرێكار. ناوچه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم ٦ كرێكار گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و كۆى گشتیش ٢٠ كرێكار گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.
هۆكارى ڕوداوه‌كانیش بریتین له‌: داڕمان‌ ٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

كاره‌با گرتن ٢ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ ٦ كه‌س‌.

سوتان ٢ كه‌س‌.

بون به‌ژێر ئامڕازه‌كانى كاره‌وه‌ ٣ كه‌س.

له‌كۆى ئه‌و ٢٠ كه‌سه‌ش كه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ ٥یان كرێكارانى هاتوو بوون‌.

به‌گشتیش له‌ماوه‌ى ٦ ساڵدا ٣٧٤ كرێكار گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

به‌رزترین ڕێژه‌ش له‌٢٠١٣دا بوه‌ كه‌ ژماره‌ى گیان له‌ ده‌ستدانى كرێكاران ١٢٩ كرێكار بوه‌.

له‌ماوه‌ى ١٦ مانگى ڕابردودا ٧٩ كرێكار له‌سه‌رتاسه‌رى هه‌رێمى كوردستان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

شاباز مەحمود، لەدرێژەی قسەکانیدا، ووتی:

” ئامارەکان پێمان دەڵین کە لە هەرێمی کوردستان  بەهۆی سیستەمێک لەکار، کە حکومەتی هەرێم بەرامبەر بەکرێکاران گرتویەتیەبەر، شوێنی کار بۆ کرێکاران بۆتە کوشتارگەیەک وڕۆژانە و ساڵانە ژمارەیەک لە کرێکارن دەکاتە قوربانی، ئەمە جگەلەو سەدان کرێکارەی کە ئەندامەکانی لەشیان لەدەستدەدەن و یرۆدەی دەیان نەخۆشی کوشندەدەبن“.

لەدوا بەشی کۆنگرە ڕۆژنامەگەریەکەدا، هەریەک لەوەستا مەهدی و شاباز مەحمود وەڵامی پرسایرەکانی میدیاکانیان دایەوە.

شایانی باسە بەدەیان دەزگای میدیایی هەواڵ و ئامارەکانی کۆنگرەکەیان دواتر بڵاوکردەوە.

Related posts

کرێکارانی کوردستان نابێت سڵ لە ڕێکخراوبوون بکەنەوە!!

Dangi Krekar

   چی دەزانیت لەسەر بێکاری؟

Dangi Krekar

سلێمانی: یەکی ئایار، بەڕێپێوانێکی جەماوەری بەرز ڕاگیرا!

Dangi Krekar

Leave a Comment