Dangikrekar.com
ئەدەب

سروودی ٸەنترناسیۆنال

سروودی ٸەنترناسیۆنال
ٸۆژن پۆتیە
و. کوردي: ڕێبوار
هه ستن ئه ی هوزی بەش-مەینەتان؛
دیلانی برسیەتی دنیا!
له تەنووره ی بیر وباوەرمان
قرمژنی تریشقه راسا.
تەنوورەی ئاخرینه؛ هەستن؛
با هەڵی پێچین دەورەی کون!
رابین و ژیرەو-ژوور کەین جیهان؛
ئیمەی هیچ بین بەگشت، ئەی کویلان!
ئاخرین شەره
شەری سه رومال
با یەکگرتوو بین هەڤالان!
به ئەنترناسیونال
رزگار دەبی ئینسان.
دەسەلاتدار رزگارمان ناکەن؛
نەشا، نەشیخ، نەئاسمان.
با خۆمان بۆ رزگاري رابین،
ئەی خێڵی بەرهەمهێنەران
رزگاري گشتي بێ و رەها کەین
گیان لەبەند و مال له تالان.
خۆمان، ئاگر خوش-کەین و بوکتین
بەگەرماوگەرمي ئاسنمان.
ئاخرین شەڕە، شەڕی سەروماڵ
با یەکگرتوو بین هەڤالان!
به ئەنترناسیونال
رزگار دەبێ ئینسان.
ئێمەین کرێکاران و وەرزیران:
کومەلی مەزنی زەحمەتکێش.
هەر بە ئێمه دەبڕێ جیهان؛
تا کەی بۆ تەوەزەلی خوین-ڕێژ؟!
بەلام ئەمرو و سبەی،
ئەی هەوالان،
هەر که فەوتان قەل و داڵان،
هەتاوی گەش هەتا هەتایه
تیشک داوێژێ بۆ ئینسان.
ئاخرین شەره شەڕی سەروماڵ
با یەکگرتوو بین هەڤاڵان!
به ئەنترناسیونال
رزگار دەبێ ئینسان.

 

Related posts

سروودە کرێکارییەکان

admin

ئەگەر بێت و ئێمە نەبین!

admin

دەنگی کرێکار بەهاوکاری تۆڕی هاوکاری کۆمەڵایەتی هاوکاری گەیاندە شارۆچکەی بازیان!

Dangi Krekar

Leave a Comment