Dangikrekar.com
ئەدەب

ئەگەر بێت و ئێمە نەبین!

شیعر: سلیمان قاسمیانی

 

ئێمە نەبین نە دارێ دەچێتە سەر بەرد

نە نانێک دەچێتە تەنوور

نە ئاو دەگاتە بەرماڵێک

نە شەقام پڕ دەبێ لە نوور

ئێمە نەبین نە جەستە پۆشاکی هەیە

نە بینایەک سەر هەڵدێنێ

نە مەکینە کار دەکات و

نە مەزرایەک دەجریوێنێ

 

ئێمە نەبین تالارەکانتان بێ فەڕن

دەخنکێن لە گەند و گوودا

نە فڕۆکەیەک هەڵدەستێ

نە راکنڕۆڵ دێ بە دوودا

ئێمە نەبین نە کەوشێک دەچێتە پێتان

نە رێگە و بان دڵنەوازە

نە مەکتەب پەرتووکی دەبێ

نە نەخۆشخانەیەک سازە

 

ئێمە نەبین خۆشەویستی پارەو پووڵە

مرۆڤ رەنجوور نایەکسانە

شادی ونیعمەت بە تاڵانچوو

بەشی نەدار دەرد و ژانە

ئێمەی هێزی کار، خوڵقێنەر

ئێمەی بێبەشی داهێنەر

دەبێ دەوری بەراوەژوو

وەرچەرخێنینەوە یەکسەر!

Related posts

سروودە کرێکارییەکان

admin

دەنگی کرێکار بەهاوکاری تۆڕی هاوکاری کۆمەڵایەتی هاوکاری گەیاندە شارۆچکەی بازیان!

Dangi Krekar

سروودی ٸەنترناسیۆنال

admin

Leave a Comment