Dangikrekar.com
سەرنوسەر

کرێکارانی کوردساتن نابێ ئەم تەوقی کۆیلاتیە کە کراوەتە ملیان قەبوڵ بکەن !!

مەهدی ڕەسوڵ:
ڕۆژی چوارشەمە ڕێکەوتی ١/٣/٢٠٢٣پەرلەمانی کوردستان ڕەشنوسی ئەو پڕۆژە یاسایەی کەلە لایەن سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانەوە ئاڕاستەیان کرابو بەزۆرینەی دەنگ پەسەندیان کرد و کوردستان دوای زیاتر لە٣٠ساڵ بووە خاوەن یاسای کار و هەریەك لە سەرۆکی حکومەتی هەرێم و یەکێتی سەندیکاکانی کوردستان دەستخۆشیان لە پەرلەمان کرد کە پڕۆژە یاساکەیان پەسەندکردووە. جێگای ئاماژەیە کەئەم پڕۆژە یاسایە دوای ئەوە نێردرا بۆ پەرلەمان کە ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی فشاری بۆ حکومەتی هەرێم هێنا کە هەرچۆنێك بێت یاسای کارێك لەهەرێمی کوردستان جێگیر بێت و لەچوارچێوەی ئەو بەرنامەیەدا بێت کە رێکخراوی کاری نێودەوڵەتی و سەندوقی قەرزی نێودەوڵەتی بەرێوەی دەبەن. یاساکە هەرچیەك بێت تازە بۆتە یاسای کار و بەسەر کرێکاراندا سەپێنرا، بێ ئەوەی کرێکاران هیچ نەخشێکیان هەبێت لە گەڵاڵەکردنی مادەو بڕگەکانیدا وبەهیچ شێوەك دەخاڵەتیان پێنەکراوە .
لەکاتی خۆیدا وپێش چەند مانگێک من وەك سەرنوسەری بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار لە کەموکوریەکانی ئەم پڕۆژە یاسایە، هەم سەرۆکی پەرلەمان و هەم ئەو لێژنەیەی کە ئامادەکاری دەکرد بۆ پێداچونەوە بەپرۆژە یاساکەدا ئاگادارکردەوە لەوەی کە سەرتاپای پرۆژە یاساکە دژە کرێکاریەو ناکرێت یاسایەك دەرچێت بۆ ڕێکخستنی پەیوەندیەکانی نێوان خاوەنکارو کرێکاران، بەڵام کرێکاران لێی بێ ئاگابن و نەزانن بەچ یاسایەك کاردەکەن ئەو مافانە چێن بۆیان دیاری کراوە. ئەم یاسایە هەرچیەك بێت بەگشتی مایەی نیگەرانیە بۆ کرێکاران و بۆ خاوەنکارو وکۆمپانیاکان ودەسەڵاتدارانی هەرێمیش مایەی سودو قازنجی زیاتر ودڵخۆشیە، چونکی یاساکە شەرعیەت بەم دۆخەی ئێستا دەدات و تەوقی کۆیلەتی دوو هێندەی جاران لەملی کرێکاران توندتر دەکاتەوە. بەتایبەتیش کەیاسایەكە بەڕۆشنی وڕاشکاوانە مافی ئازادی ڕێکخراوبون و مانگرتن بۆ کرێکاران بەڕەسمی نەناسێت، هاوکات کاری منداڵ قەدەغە نەکات و شەرعیەت بدات بەکاری موەقەت و بێبەش کردنی کرێکاران لەهەرجۆرە دەخاڵەتێك لەباشکردنی ژیانیاندا، ئەوا یاسایەكە بەتەواوی لەبەرژەوەندی چینی سەرمایەدارو خاوەن کۆمپانیاکانە، تا بەئارەزو ویستی قازانجهێنەرانەی خۆیان کرێکاران بچەوسێننەوە. هەربۆیە دەبێ کرێکارانی کوردستان لەدژی بوەستنەوەو لەخەباتی ڕۆژانەی خۆیاندا، هوشیارانە بۆ هەڵوەشاندنەوەی تێبکۆشن .
١٢/٣/٢٠٢٣

Related posts

بەسیەتی گرانی وبێکاری، بەسیەتی ستەم وبێمافی 

Dangi Krekar

تەنها هاتنەمەیدانی یەکگرتوانە و سەراسەریی موچەخۆرانی  کوردستان دەتوانێت قوتی هاوڵاتیان لەدەست دەسەڵاتدارن دەرکێشێت! 

Dangi Krekar

سەروتار کرێکاران نابێت ئەم زوڵمە قبوڵبکەن!

Dangi Krekar

Leave a Comment