Dangikrekar.com
ڕاگەیاندن

ئەنجومەنی نیشتیمانی بۆ ئاشتی ودیموکراسی لە ژاپۆن پشتگیری لە داواکاریەکانی مامۆستایان دەکەن

ڕاگەیاندنی ژمارە:٧

ئەنجومەنی نیشتیمانی بۆ ئاشتی ودیموکراسی لە ژاپۆن

پشتگیری لە داواکاریەکانی مامۆستایان دەکەن

ئەمرۆ سێشەمە ٣٠/١/٢٠٢٤ئەنجوومەنی نیشتمانی بۆ ئاشتی و دیموکراسی لە ژاپۆن، لەنامەیەکدا کە ئاڕاستەی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کردوەو وێنەیەکی نامەکەیان بۆ نۆێنەرایەتی دەنگی کرێکار لەدەرەوە ناردوە سەبارەت بە  ناڕەزایەتیەکانی مامۆستایان لە کوردستان ، سەرباری نیگەرانی خۆیان لە دۆخی مامۆستایان لە کەرتی پەروەردە ئاماژەدەکەن بە” داواکارییە ڕەواکانیان بۆ پلەبەرزکردنەوە، دامەزراندنی وانەبێژان و پێدانی مووچەی مانگانە بە سەرکوت و مامەڵەی خراپ لەلایەن دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستانەوە وەڵامدەدرێنەوە..”

هەر لە نامەکەیاندا هاتووە”ئێمەی زنکۆ بە توندی ئیدانەی سیاسەتی دوژمنکارانە و سەرکوتگەرانە لە دژی مامۆستایان دەکەین و بەپەلە داوا لە دەسەڵاتدارانی حکومەتی هەرێم دەکەین دەست لە خۆسەپێن بوون بێنن و دەستبەجێ دەست بکەن بە جێبەجێکردنی داواکاری مامۆستایان.”

ئەم نامە پشتیوانییە بەدوای نامەیەکی  ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی  نارازیی لەکوردستانەوە دێت کە بۆ  نۆێنەرایەتی دەنگی کرێکار یان لەدەرەوە  ناردوە سەبارەت بە ڕاکێشانی پشتیوانی جیهانی لە ناڕەزایەتیەکانی مامۆستایان لە کوردستان .

تەواوی نامەکە لەخوارەوە بخۆێنەوە

٣٠/١/٢٠٢٤

بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان – کوردستانی عێراق

 

ئێمەی ZENKO (ئەنجوومەنی نیشتمانی بۆ ئاشتی و دیموکراسی) لە ژاپۆن، زۆر نیگەرانین لە دۆخی نالەباری مامۆستایانی کەرتی پەروەردە کە لە ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕەزای لە کوردستان ڕێکخراون. بەپێی ئەو زانیاریانەی لەڕێگای تۆڕە نێودەوڵەتیەکانمان کۆمانکردۆتەوە، داواکارییە ڕەواکانیان بۆ پلەبەرزکردنەوە، دامەزراندنی وانەبێژان و پێدانی مووچەی مانگانە بە سەرکوت و مامەڵەی خراپ لەلایەن دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستانەوە وەڵامدەدرێنەوە

 

ئێمەی زنکۆ بە توندی ئیدانەی سیاسەتی دوژمنکارانە و سەرکوتگەرانە لە دژی مامۆستایان دەکەین و بەپەلە داوا لە دەسەڵاتدارانی حکومەتی هەرێم دەکەین دەست لە خۆسەپێن بوون بێنن و دەستبەجێ دەست بکەن بە جێبەجێکردنی داواکاری مامۆستایان.

 

ZENKO (ئەنجوومەنی نیشتمانی بۆ ئاشتی و دیموکراسی) – ژاپۆن ٣٠ی ژانویەی ٢٠٢٤

 

To whom it may concern

 at the KRG(Kurdistan Regional Government) authorities;

 We, ZENKO (National Assembly for Peace & Democracy) in Japan, are seriously concerned about the plight of those education workers who are organized in the Nationwide Council of Protesting Teachers in Kurdistan. According to the information we have gathered through our international network, their legitimate demands for promotion, recruitment, and monthly payment of their wages have been met by more repression and mistreatment inflicted upon them by the KRG authorities.

 We, ZENKO, strongly condemn the hostile and repressive policies against the teachers and urgently request that the KRG authorities stop being autocratic and immediately start to meet the workers’ demands.

 

ZENKO (National Assembly for Peace & Democracy), Japan

 January 30, 2024

 

K:+44 7 720291516

 

America :        + 1(517) 256-6764

 

 

Switzerland: + 41

Kurdistan: + 64 7702237250

www.dangikrekar.com

 

Finland:     +

Canada:     +

Germany:  + 4915143220

dangikrekar@yahoo.com

 

Related posts

دەرکردنی کرێکاران لەسەر کار هیچ پاساوێکی نیە!

Dangi Krekar

بەهۆی پێنەدانی موچەکانیانەوە، پزیشکانی پلەبەندی سلێمانی مانگرتنیان لەدەوام ڕاگەیاند!

Dangi Krekar

بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار، کرێکارانێک لە بارەی کاریگەری بێکاری لەسەر دۆخی کار و ژیانیانەوە دەدوێنێ

Dangi Krekar

Leave a Comment