بەهۆی تەقینەوەکەی دوێنێی کارگەی شیشی لاجان، کرێکارێ گیانی لە دەستدا
دەنگی کرێکار /هە ولێر
بەهۆی تەقینەوەکەی دوێنێی کارگەی شیشی لاجان،کرێکارێ بەناوی یاسین هادی ٢٥ ساڵان بەسەختی برینداربوو و قاچێکی لەدەستدا،
رووداوەکە کاتژمێر 1.30 خولەکی دوانیوەڕۆی دوێنێ روویداوە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەکاتی ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆی بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا
