کرێکارێ بەهۆی بەرکەوتنی کارەباوە گیانی لەدەستداوە.
ڕوداوی شوێنی کار /گەرمیان دەنگی کرێکار
پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لەناحییەی رزگاری سەربەقەزای کەلار تەرمی گەنجێک بەناوی ئیسحاق عبداللە محمود لەدایکبوی ١٩٩١ دانیشتوی قەزای کەلار براوەتە پزیشکی دادی قەزای کەلار کەبەهۆی بەرکەوتنی کارەباوە گیانی لەدەستداوە. پۆلیس دەڵێت:
بەوتەی کەسوکارەكەی، ناوبراو وەستای سپلیتە و لەگەڵ برایەکی خۆیدا لەسەر كار لەناحییەی رزگاری لەکاتی بەستنی سپلیت بۆماڵی هاوڵاتیەک کارەبا گرتویەتی و لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە.
