Dangikrekar.com
ئەرشیڤ

جارێکیترنارەزایەتی شارەکانی هەرێمی کوردستانی گرتە وە 

زنجیرەیە نارە زایە تی شارەکانی هە رێمی کوردستانی گرتە وە 

دەنگی کرێکار 

هە ولێر

ئە مرۆ ٢٠٢٥/٦/٣لە بە ردە م ئە نجومە نی وەزیران گردبونە وە دە ستی پێکرد

پزیشكانی دانەمەزراوی هەرێمی كوردستان لە هەولێر ناڕەزایی دەردەبڕن و داوای دامەزراندن دەكەن

سلێمانی

ئەمڕۆ٢٠٢٥/٦/٣ ژمارەیەک پزیشکی ناڕازی و دانەمەزراو لە بەردەم نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی گردبوونەوە

بەرپرسی بەشی هەناو و د. ئەحمەد سەعید، پسپۆڕی فریاکەوتن لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی جەختیان لەوە کردەوە، گوشار لەسەر کارمەندانی سەرجەم بەشەکانی نەخۆشخانەکە دروست بووە، چونکە نزیکەی 250 پزیشکی خولاو بایکۆتی کاریان راگەیاندووە و دەوام ناکەن.

سەید سادق
دوێنی ٢٠٢٥/٦/٢
بەشی فریاکەوتن لە نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕەووف بەگ لە قەزای شارەزوور داخرا .
پزیشکانی خولاو لە نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕەووف بەگ بەهۆی دانەمەزراندنیان و بەرزنەکردنەوەی پلەکانیان و گواستنەوەیان، بایکۆتی دوامیان کرد و بەوهۆیەوە دەرگایی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکە داخرا.
ئەمڕۆ
لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، پزیشکانی دانەمەزراو بەیان نامەیەکی هاوبەشی پزیشکانی هەرسێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستانیان ئاراستەی حکومەت کردو هەڕەشەی ئەوە دەکەن کەلەبایکۆت بەردەوامئەبن هەتا خواستەکانیان جێبەجێ نەکرێت. لەبەیان نامەکەدا هاتووە کە کۆی پزیشکانی دانەمەزراو ٧٧٨ کەسە لەکۆی نزیکەی ٥ هەزار پزیشک. کەهەتا ئێستا لەماوەی ٨ مانگی ڕابردوودا ئەم کێشەیە بەردەوامەو حکومەت بەجدی ئاوڕی لێناداتەوە. هەر ئەم کێشەی دانەمەزراندنیشە بووەتە هۆکاری پەککەوتنی سیستەمی پلەبەندی پزیشکی وتێکچوونی خزمەتگوزاری تەندروستی لەنەخۆشخانە حکومیەکاندا. لەناوسیستەمی تەندروستی لەکوردستاندا، پزیشکان پشتیان بەپلەبەندی بەستووە بۆئەوەی بەگوێرەی پسپۆڕییان بەشێوەیەکی ڕێکخراو لەنەخۆشخانەکان خزمەتی نەخۆش بکەن.
بەڵام بەهۆی دانەمەزراندنی دەرچوانی زانکۆکانی کوردستانەوە هەڕەشە لەسەر ئەو سیستەمی پلەبەندییە هەیە. ئەوان دەڵێن: پزیشکانی ناڕازی دەیانەوێت خزمەتی نەخۆشەکان بکەن و کارەکانیان بەرهەمدارو ئاستی پزیشکی بەرزبکرێتەوە لەکوردستاندا، بۆیە هەر هەڕەشەیەک بۆسەر سیستەمی پلەبەندی، هەڕەشەیە بۆسەر ئێمەو خەڵکی کوردستان و بەم هۆیەشەوە داهاتوی کەرتی تەندروستی ئەخاتە مەترسیەوە.

Related posts

عێراق: مانگرتنی کرێکاران وکارمەندانی نەخۆشخانەکان، کەرتی تەندروستی پەکدەخات!

Dangi Krekar

چۆن شایستە داراییەکانم وەربگرمەوە؟

Dangi Krekar

ژینگەپارێزانی چەمچەماڵ مانگرتنیان لەکارەکانیان ڕاگەیاند…..

Dangi Krekar

Leave a Comment