Dangikrekar.com
قوربانیانی کار

دوو ڕووداوی شوێنیکارلە ماوەی ئە م مانگە دا ٤ حاڵەت دووبارە لە دەشت

دوو روداوی شوێنیکار

دەنگی کرێکار

-دەڤەری بارزان گەنجێکی ناوچەی بارزان تەمەن ٣٧ ساڵ، بەناوی ئەردەوان حسن، پاش سۆراغکردنی لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، بەداخەوە لەشەوی ٢/٤/٢٠٢٥ لەیەکێک لەچیاکانی برادۆست تەرمەکەی ئەدۆزرێتەوە.. ئەم گەنجە لەکاتی کۆکردنەوەی گژوگیای بەهارەدا، مینێک ئەتەقێتەوە پێیداو لەئەنجامدا بەوهۆیەوە بەداخەوە گیان لەدەستئەدات.

دیسانەوە هاووڵاتیەکی ناوچەی سیدەکان،

تەمەن ٣٥ ساڵ، بەناوی ناظم صالح کەخێزاندارەو خاوەنی دوو منداڵە، لەکاتی کۆکردنەوەی گژوگیای بەهارەدا لەشاخی قەلەڕەش، مینێک ئەتەقێتەوە پێیداو بەداخەوە بەم هۆیەوە گیان لەدەستئەدات. ئەە سێیەمین ڕووداوە لەو ناوچەیەدا کە لەمساڵدا بەهۆی مینەوە خەڵک گیانیان لەدەستداوە.

Related posts

ڕاهێنەرێک لەکاتی کارکردندا کەوتەخوارەوەو گیانی لەدەستدا

Dangi Krekar

لەناوچەی پیشەسازی ڕانیە بەهۆی تەقینی بتڵی کاربۆن پیشەوەرێ گیانی لە دەستدا

Dangi Krekar

کارمەندانی بەشی چاککردن لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی گردبوونەوە

Dangi Krekar

Leave a Comment