Dangikrekar.com
سەرنوسەر

باشکردنی دۆخی ژیــان وکـار، هاتنـە مـەیدانی یـەکگرتوانــەی کرێکـارانـی دەوێـت

باشکردنی دۆخی ژیــان وکـار، هاتنـە مـەیدانی یـەکگرتوانــەی کرێکـارانـی دەوێـت

 

کرێکارانی کوردستان بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە نالەبارەی کەلەئێستادا بەسەریاندا سەپێنراوە پێویستیان بەبزوتنەوەیەکی کۆمەڵاتی هەیە.  واتە پێویستیان بەهاتنەمەیدانی یەکگرتوانەو ڕیکخراو هەیە لەناوەندەکانی کاردا، لەکارگەو گەرەک و بەرێوەبەرایەتیەکان وشوێنی کاردا، بۆ ئەمەش پێویستە لەدەوری خواستی ڕۆشن کۆببنەوە، لەوانەش: زیادکردنی کرێ، کەمکردنەوەی سەعات کار، دابینکردنی سەلامەتی شوێنیکار، دەستەبەرکردنی بەردەوامی کار، هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی کاتی، دەستەبەرکردنی کرێکاران و باشکردنی سیستەمی بیمەکان بەجۆرێک کە بیمەی بێکاریش لەخۆ بگرێت، ئازادی ڕێکخراوبون بەجۆرێک کە کرێکاران خۆیان دەیانەوێت، چەندین داخوازی تر… لەگەڕەک و شوێنی نیشتەجێ بوون ڕیزەکانی خۆیان ڕێکبخەن. تەنانەت پێویستە لەدەوری دابینکردنی خوێندنی بەخۆڕایی وداودەرمان و کارەبا، ئاوو گشت خزمەتگوزایەکانی تر بە نرخی گونجاوو …بکەونە ڕاوێژ وگەڵاڵەکردنەوەی داخوازیەکان، بێگومان لەم نێوەدا ڕۆڵی کرێکارانی پێشڕەو، ڕابەران و هەڵسوڕاوانی کرێکاریی بۆ هێنانەمەیدان ویەکخستنی ڕیزی کرێکاران، لەئاستی هەر ناوەندێک ولەئاستی  سەراسەریدا، مەرجێکی حەیاتیەو بەمجۆرە دەتوانرێ بزوتنەوەیەکی سەراسەری ڕێکخراو،

پێ بنێتە مەیدانەوەو لێرەشەوە هاوسەنگی هێز بەقازانجی کرێکاران بگۆڕێت. وەیا لانیکەم کرێکاران هەناسەیەک هەڵمژن و چیتر دوو ئیش نەکەن،

چیتر پارەی دوو فاتورەی کارەبا نەدەن، چیتر بەدوای دابینکردنی داوو دەرمان داوای کۆمەک لەخەڵکی نەکەن.

بەدڵنیایەوە سەرپێخستنی بزوتنەوەیەکی کۆمەڵاتی کرێکاری بۆ خواستە ئابوری و سنفی و کۆمەڵایەتیەکان،

کەڕۆژانە یەخەی خاوەنکارو کۆمپانیاکان وحکومەت دەگرێ دەتوانێ گۆڕانکاری لەدۆخی ناهەمواری ئیستای کارو ژیانی کرێکاراندا بەدی بهێنیت. ئەم ئەرکە لەیەکەم هەنگاوی خۆیدا هاتنەمەیدانی هەڵسوڕاوانی کرێکاریی دەوێت لەکارخانەکان و لەگەڕەکەکان، بەلام ئەم بزوتنەوەیە پێویستە لەشوێنەکەوە دەست پێبکات،

حاڵی حازر ناڕەزایەتی کرێکاران لەدۆخی کار لێرەو لەوێ شەپۆل ئەدات وجموجوڵێک دەستی پێکردووە، سەرباری کەم تەجروبەیی و بێ ئاسۆۆیی، بەڵام ئەم جمۆجوڵە تەنها گرێدانەوەو یەکخستنی یەکەم وتێکۆشانە ڕۆژانەییەکانی کرێکارانی دەوێت، بەدڵنیایەوە بەپێدانی ئاسۆیەکی ڕۆشن و ڕاوەستاوی ڕابەران و هەڵسوڕاوانێک کەهاوکێشەی هێزی نێوان کرێکاران وناڕەزایەتیەکانیان دەناسێت وهەنگاو بەهەنگاو ڕابەری کرێکاران چ لەناوەندەکانی کارو چ لەئاستی سەراسەریدا بەدەسەتەوەدەگرێ، دەتوانێت هەنگاوێک بێت بەرەو بزوتنەوەیەکی کۆمەڵایەتی جەماوەری کرێکاریی بۆ سەپاندنی داخوازیەکان بەسەر خاوەنکاردا ولێرەشەوە ژیانێکی ئاسودەتر لەمەی کە ئێستا هەیە بۆ کرێکاران زامنبکات.

هێزی کرێکاران تەنها لەڕێکخراوبون ویەکگرتوبونی خۆیاندایە، پشبەستنی کرێکاران بەخۆیان و کۆبونەوە لەدەوری داخوازیەکان و هەڵبژاردنی شێوازی گونجاو بۆ سەرپێخستنی ناڕەزایەتیە کرێکارییەکان، ئەو مەرجانەن کەدەبێ ڕابەرانی کرێکاریی وهەڵسوراوان، بۆیەک لەحزەش فەرامۆشی نەکەن وبەردەوام بۆی تێبکۆشن.

کرێکاران نابێت خۆیان لەچاوەروانیدا ڕابگرن وپێیان وابێت هێزو لایەنێکی تر لەدەرەوەی تواناو هێزی یەکگرتوویان ئەتوانێت دۆخی کارو ژیانیان بەرەوباشتر بەرێ. بەپێچەوانەوە کرێکاران دەبێت هیزی چینایەتی خۆیان بناسن ولەدەوری هەڵسوڕاوان وڕابەرانی خۆیان کۆببنەوەو پاڵپشتیان لێبکەن. ئەمەتەنها ڕێگای باشکردنی دۆخی ئیستاو سەپاندنی داخوازیەکانی کرێکارانە.

لەیەک وتەدا ئەوەی کەدەسەلاتداران وخاوەنکار و کۆمپانیاکان توانیویانە ئەم هەلەومەرجەی ئیستا بەهەزارویەک دەردەسەریەوە بەسەرکرێکاراندا داسەپێنن، تەنها وتەنها بەهۆی پەرشوبڵاوی ڕیزەکانی کرێکارانەوەیە.

Related posts

بەهۆی پێنەدانی موچەکانیانەوە، پزیشکانی پلەبەندی سلێمانی مانگرتنیان لەدەوام ڕاگەیاند!

Dangi Krekar

هەنگاوێکی تری دەسەڵات بۆکردنەوەی دەرگاکانی خوێندن شکستی پێهێنرا.

Dangi Krekar

لەشارەدێی خورماتو لەسنوری کرکوک، دوو کرێکاری خەڵکی کۆبانی بەهۆی لێچوونی غازی ئەخنکێن و گیان لەدەست ئەدەن.

Dangi Krekar

Leave a Comment