Dangikrekar.com
ڕاگەیاندن

ڕاگەیاندنی دەنگی کرێکار سەبارەت بە جەنگ..

نا بۆ سیاسەتی تیرۆرو جەنگ کاولکارییەکانی ئیسرائیل لەڕۆژهەلاتی ناوەڕاستدا!

هوشداریەک بۆ کرێکاران و جەماوەری ناڕازی کوردستان!

لەدرێژەی ئەو جەنگ وتیرۆرو کوشتارو کاولکارییەی کە دەوڵەتی ئیسرائیل لەغەزەولوبناندا دەستیداوەتێ،

هاوکات وەک بەرئەنجماێک لەسیاسەتی جەنگخوازی حکومەتە ڕاستڕە وفاشیستەکەی ناتانیاهۆ، ئەم ڕۆژانە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەبەردەم خەتەری فراوانبوونەوەی جەنگێکی ناوچەییدا ڕاگرتووە.

بۆردومان و هێرشە تیرۆریستیە بەردەوامەکانی دەوڵەتی ئیسرائیل، تا پەلامارە زەمینیەکان بۆسەر بەیروت و خواروی لوبنان وهەڕەشەی هێرشکردنە سەر وڵاتانی ناوچەکە لەوانە هێرش بۆ سەر ئێران وسوریاو عێراق ویەمەن، نیشانەیەکن لەمەترسی هەڵگیرساندنی جەنگێکی کاولکەر بۆسەر خەڵکی ناوچەکە.

جەنگێک کەحوکمەتە ڕاستڕەو فاشیستەکەی ناتانیاهۆ بۆ خۆدەربازکردن لەوبنبەست وڕسواییەی کەلەئاستی جیهاندا ڕوبەڕوی بۆتەوە پێویستیەتی، کەبەدڵناییەوە کاریگەرییە وێرانکەرییەکانی تەنیا بەکوشتنی خەڵکی بێتاوان و وێرانکردنی ژیانی خەڵکی ئەم ناوچەیەو کاولکاری و ئاوارەبوونی ملیۆنان کەس سنووردار نابێت، بەڵکو دەبێتە مایەی تێکدانی ژێرخانی ئابووری و کۆمەڵایەتی لەعێراق، ئیرانو سوریاو..

بۆدەیانساڵی تر ئاکامە زیانبارەکانی دەمێنێتەوە. تاوانەکانی حکومەتی ئیسرائیل لەدژی خەڵکی فەلەستین و لوبنان و کوشتنی بێبەزەییانەو هەڕەشەو ئیستفزازی سەربازی و ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییەکانی بەپشتیوانی و هاوکاری ڕاستەوخۆو تەواوەتی ئەمریکاو وڵاتانی ڕۆژئاوا هۆکاری سەرەکی ئەم قەیرانەو ئەم دۆخەن کەڕووبەڕوی ناوچەکەیان کردۆتەوە. تەنانەت هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆ تۆڵەسەندنەوەی لەئێران و پەلاماردانی ناوەندە نەوتی و ئەتۆمیەکان، نەک هەر کۆماری ئیسلامی ئێران ڕاناوەستێنێ، بەڵکو دەستی ئاوەڵاتر دەکات بۆ ڕاگرتنی دەستەوتاقمە میلیشیایی وچەکدارەکانی ناوچەکەو زیتر خۆیان بەمەسەلەی ڕەوای فەلەستیندا هەڵواسن و لەسەری بلەوەڕێن، تەنانەت دەستی کۆماری ئیسلامی ئێران بەسەر چینی کرێکارو خەڵکی ستەم دیدەی ئەم وڵاتەدا ئاوەڵاتر دەکات بۆسەرکوتکردن و دۆخی خەباتی ئەوان کەساڵانێکە بۆ باشکردنی ژیان وئازادیەکان و کۆتاییهێنان بەڕژێم پێیناوەتە مەیدانەوە،

بەیەکجاری پاشەکشە پێدەکات. بەدڵناییەوە قوربانیانی یەکەم و ئاخری ئەم سیاسەتە جەنگخوازیەی دەوڵەتی فاشیستی ئیسرائیل وئەو دۆخە مەترسیدارەی کەلەناوچەکەدا پێکیهێناوە، خەڵكی کرێکارو زەحمەتکێش و ژنان ومنداڵان، خەڵكی مەدەنی ناوچەکەیە. ئیسرائیل و ئەمریکاو چینی فەرمانڕەوای ناوچەکە لەژێر سیبەری هەڵایسانی ئەم دۆخەدا پێکەوە بڕیاریانداوە شەپۆلی ناڕەزایەتی وخەباتی شۆڕشگێرانەی کرێکاران وجەماوەری ناڕازی کەساڵانێک بۆ ئازادی و یەکسانی وخۆشگوزەرانی یەخەی دەوڵەتە سەرکوتگەرو کۆنەپەرست و گەندەڵەکانی ناوچەکەی گرتۆتەوە، سەرکوت بکەن و لەسەر کورسی خۆیان بمێننەوە. ئێمەوچینی کرێکاری کوردستان لەگەڵ ئەوەدا ئەم سیاسە جەنگخوازیەی ئیسرائیل و ئەو پشتیوانەی کەئەمریکاو دەوڵەتانی ڕۆژائاوا بۆ ڕاکێشانی ناوچەکە بەرەوجەنگێکی فراوان، ئیدانەو سەرکۆنەدەکەین، هاوکات داوادەکەین کەدەستبەجێ ئەم شەڕوکاولکارییە ڕابوەستێت.

تاکە هێزیك کەبتوانی تارمایی جەنگ وکاولکاریە بڕەوێنێتەوە، هاتنەمەیدانی چینی کرێکارو جەماوەری ناڕازی وبەرەی ئازادیخوازییە لەدژی جەنگ.

ئێمە خۆمان بەبەشێک لەم هێزەو ئەم بەرەیە دەزانین و داواش لەکریکاران و خەڵکی ناڕازی کوردستان دەکەین کە بەهەستیارییەوە لەدۆخەکە بڕوانن و خەباتی خۆیان لەپاڵ بەدەستهێنانی داخوازیەکانیاندا، لەدژی ئەم فەزای جەنگەو مەترسیەکانی ڕابوەستنەوە. کرێکارانی کوردستان وەک بەشێک لەبەرەی کرێکاریی وڕێکخراوە تێکۆشەرە کرێکارییەکان لەڕۆژهەلاتی ناوەڕاستدا،

دەتوانن بەیەکگرتویی و هێنانەمەیدانی بزوتنەوەی یەکپارچەی چینایەتیان لەدژی جەنگ و دەسەلاتدارانی ناوخۆ، چارەنوسێکی تر بۆ خەڵکی ناوچەکە بنەخشێنن.

بلاوکراوەی دەنگی کرێکار ٨/١٠/٢٠٢٤

Related posts

هەواڵی بەسەرکەووتن گەیاندنی کەیسی ١٠ کرێکاری لەسەر کار دەرکراوی کارگەی گرین عێراق

Dangi Krekar

دوزخورماتوو ئە ندا زیارێک توو شی روداوی کار بوو.

Dangi Krekar

کۆمپانیاکان یاسا پێشێل دەکەن.. مۆڵەتە فەرمیەکان بەنمونە! 

Dangi Krekar

Leave a Comment