Dangikrekar.com
هەواڵ

باڵەخانەیەک لەسلێمانی بەسەر چەند کرێکارێکدا ڕوخا لەنزیک شاری مامۆستایان لەسلێمانی!

باڵەخانەیەک لەسلێمانی بەسەر چەند کرێکارێکدا ڕوخا لەنزیک شاری مامۆستایان لەسلێمانی!

بەپێی زانیارییەکانی دەنگی کرێکار، پێنج کرێکار بینداربوون، سێ لەبریندارەکان برینەکەیان سەخت ترە لەوانی تر.

ناوی بریندارەکان بەم شێوەیەیە:

ناصح تۆفیق حسین – هەورازعلی احمد – ئارام عوسمان محمد – فەرەیدون عوسمان صالح – جبار محمد عزیز

شایانی باسە ئەو بینایەى ڕوداوەکەى تێدا ڕویداوە بینایەکی تەواونەکراوە لەبەرامبەر شاری مامۆستایانی سلێمانی. ڕوداوەکە کاتێک ڕویداوە لەکاتی تێکردنی سەقفی بیناکەدا بووە.  بەداخەوە ئەم ڕوداوانە ڕۆژانە دووبارە دەبنەوەو لایەنی بەرپرس بێباکە هەتا ئیستا لەبەرامبەر ئەم کوشتارانەدا

 

ئەمڕۆش بەمەبەستی دڵنیابوون لەبارەی تەندروستی بریندارەکان، تیمێک لەدەنگی کرێکار سەردانی

نەخۆشخانەی شۆڕشی کردو، خۆشبەختانە باری تەندروستییان جێگیرەو کاری پێوویستیان بۆکراوە.

٨/١١/٢٠٢٣

Related posts

 بەهەوڵی ستافی بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار، کرێکارانی نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت، موچەی ٣مانگیان وەردەگرن!

Dangi Krekar

كرێكارێك له‌ گه‌رمیان له‌كاتی كاركردندا گیانی له‌ده‌ستدا

Dangi Krekar

کرێکارێکی گەنج بەهۆی ڕوداوی شوێنی کارەوە گیانی لەدەستدا

Dangi Krekar

Leave a Comment