کارگەی ئاسن و پۆڵای ماس، پێشێلی یاسایکار دەکات!
دەنگی کرێکار
بەهۆی لافاوەکەی ساڵی ڕابردووەوە ٩/١٢/٢٠٢٥ کەبەداخەوە زەرەرو زیانێکی مادی و مرۆیی گەورەی هێنایە پێشەوە، بەشێکیش لەکارگەی ئاسن و پۆڵای ماس لەبازیان دەکەوێتە بەر ئەم لافاوەوەو بەمهۆیەوە جگەلەزەرەرو زیانی ماددی، چەندین کرێکاریش بریندار دەبن.. دوانیوەڕۆی هەمانڕۆژیش لەکاتی ئاڵوگۆڕی شەفتەکانی کارگەکە لەسەعات چوارداو کاتێک کەکرێکارانی شەفتی دووەم دێن بەرەو کارگە بۆ کارکردن، بەڵام پێشتر بەهۆی لافاوەکەوە کارگە ناچار دەبێت کەکار ڕابگرێت و کارەبا لەسەنتەرەوە بکوژێنرێتەوە، بەشێک لەکرێکارانی شەفتی دووەم بەهۆی نەبوونی ڕیگاوە بۆ کارگەکە، بەناچاری دەگەڕێنەوە بۆ ماڵەوە بەبێئەوەی کارگە ئینزاری پێشوەختە بدات بەکرێکاران لەسەر ڕووداوەکە لەئەگەری کارکردن‌دا لەکارگەدا..
بەڵام بەپێچەوانەی یاسایکاری بەرکاری هەرێمەوە کەلەخوارەوە ڕوونیدەکەینەوە، بەڕێوەبەری کارگە بڕیاری لێبڕین لەمووچەی یەکڕۆژی ئەو چەند کرێکارە دەرئەکات بەپاساوی ئەوەی گوایە کەدەوامیان نەکردووە.. ئەم لێبڕینە کاتێک دەرئەکەوێت کەکرێکاران لەکاتی مووچە وەرگرتندا هەریەکەو بەپێی ڕێژەی زیادو کەم لەمووچەکەیدا، چەردەیەکی ڕێژەیی لەزیاتر لە ٣٥ کرێکار دەبڕێت.. لەخوارەوە ماددەی ٦٥ ی یاسایکاری هەرێم دەخەینە ڕوو کەچۆن بەڕێوەبەر پێشێلی یاسایکاری هەرێم دەکات و بەپێچەوانەی یاساکەوە مامەڵە لەگەڵ کرێکاراندا دەکات..
ئەمە لەکاتێکدایە کرێکاران لەکات و ساتی خۆیدا ئامادەی کار بوون بەڵام بەهۆی ڕێگری لافاوەوە نەیانتوانیوە بگەنە کارگەو کالعادە وەک ڕۆژان کاری خۆیان بکەن.. پاساوی کارگەش ئەوەیە گوایە دەبوا کرێکاران چاوەڕێیان بکردبایە!! ئەم پاساوە کاتێک دەیتوانی گونجاو بێت، کە دەبوا ئینزاری پێشووەختە بدرایە بەکرێکاران لەئەگەری کارکردنی ڕۆتینی کارگەدا..
دەنگی کرێکار بەدواداچوون و دانیشتنی خۆیکرد لەگەڵ بەڕێوەبەری کار لەسلێمانی.. ئەو ووتی پەیوەندییمان بەبەڕێوەبەری کارگەی ناوبراوە کردووە لەسەر بڕینی مووچەی ئەو کرێکارانە، بەڵام پێیان ڕاگەیاندووین: ژمارەی ئەو کرێکارانەی کەچەردەیەک پارە لەموچەکانیان بڕدراوە، تەنها ١٢ کرێکارن، لەکاتێکدا زیاتر لە ٣٠ کرێکار لەمووچەکانیان بڕاوەو بەڕێوەبەرێتی کاریش ئەمە دەزانێت و بەدەنگی کرێکاری ڕاگەیاند کە وەزیری کاریش لەسەر خەتە لەسەر ئەم مەسەلەیە.
مادەی ٦٥ لەیاسایکاری هەرێم دەڵێت:
یه‌که‌م: ئه‌گه‌ر کار وه‌ستێنرا له‌به‌شێکیدا یان به‌شێوه‌یه‌کی گشتی به‌هۆکارێکی نائاساییەوە یان به‌هۆی هێزیک کەله‌ده‌ره‌وه‌ی توانای مرۆڤەوە بێت، واته ڕووداوێکی نه‌خوازراو، ئەوا له‌سه‌ر خاوه‌نکاره‌کە پێوویستە که کرێی ته‌واوبدات بەکرێکار تاماوه‌ی یه‌ك مانگ.. له‌م حاڵه‌ته‌دا خاوه‌نکار ئه‌توانێت کارێکیتر به‌کرێکاره‌که بکات که‌نزیك بێت له‌جۆری ئه‌وکاره‌ی که‌پێشتر ئه‌نجامیئه‌دا بۆ پرکردنه‌وه‌ی ئه‌وکاتانه‌ی که‌بەفیڕۆچووه له‌کارێکی زیاده‌دا به‌کرێ و به‌مه‌رجێكیش له‌دووسه‌عات زیاتر کاریان پێنه‌کات وه ساڵانەش له‌سی(٣٠) ڕۆژ زیاتریش نه‌بێت..
دووه‌م: ئه‌گه‌ر ڕاوه‌ستانی کاره‌که هۆکاره‌که‌ی خاوه‌نکاره‌که خۆی بوو، ئەوا له‌سه‌ر خاوه‌نکاره‌کەیە کەمافی ته‌وای کرێکار بدات له‌ماوه‌ی ڕاوه‌ستانی کارەکە‌داو مافی هه‌یه کاری زیاده‌یان پێ‌بکات بۆپرکردنه‌وه‌ی ئه‌وکاته‌ی که‌بەفیڕۆچووە به‌گوێره‌ی بڕگه‌ی یه‌كەم له‌م ماده‌یەدا.
