Dangikrekar.com
هەواڵ

ژینگەپارێزانی کۆیە بەردەوامن لەبایکۆتکردنی کار!

ژینگەپارێزانی کۆیە بەردەوامن لەبایکۆتکردنی کار!

لەسەرەتای مانگی ٧ تەوە، ژینگەپارێزانی کۆیەش بایکۆتی کاریان ڕاگەیاندو چوونە ڕیزی هاوچینەکانی خۆیانەوە لەچەندین ناوچەی جیا جیای کوردستان، لەدەڤەری گەرمیانەوە، هەتا سۆران.. ئەم بایکۆتکردنە هاوکاتە لەگەڵ خۆپیشاندانی کارمەندان،

مووچەخۆرو مامۆستایانی کوردستان کە زیاتر لەدوومانگە مووچەیان وەرنەگرتووەو کەوتۆتە ناو گێژاوی کایەی سیاسی و شانۆگەرییەیەکانی هەردوو حکومەتی ناوەندو هەرێمی کوردستانەوە.. ژینگەپارێزانی کۆیەش کەسەر بەکۆمپانیای”لاست لیڤ”ن بۆ زیاتر لەدوومانگە مووچەیان وەرنەگرتووەو بەم هۆیەوە لەدۆخێکی سەختدا ماونەتەوە.. کۆمپانیاکەیان دەڵێت: ئێمەش ٧ مانگە بودجەمان وەرنەگرتووەو هەرئەمەش هۆکاری پێنەدانی مووچەکی کارمەندان و ژینگەپارێزانی ئەم سنورو ناوچەیەن.. بەڵام بیانووی پووچ و پاساو هێنانەوەی کۆمپانیا یان لایەنە پەیوەندیدارەکان هیچ پەیوەندییەکی بەژیان و گوزەرانی ژینگەپارێزانەوە نیەو لەڕاستیشدا کێشەی ئەوان نیە..

کاتێک کۆمپانیاکان قازانجی گەورە دەکەن لەخوێنی کرێکاران، کەی ئامادەبوون لەو قازانجە کەخوێنی کرێکاران خۆیانە، چەردەیەک بگێڕنەوە بۆ کرێکاران؟! یان ساڵانە بەخشیشێک هەرلەو قازانجە بدەنەوە بە کرێکاران؟

Related posts

 کاتەکانی کاری کرێکار    لانیا ئەنوەر خوێندکاری بەشی یاسا

Dangi Krekar

جارێکیترنارەزایەتی شارەکانی هەرێمی کوردستانی گرتە وە 

Dangi Krekar

  بازیان: کرێکاران لەمەراسیمێکدا یەکی ئایار، ڕۆژی جیهانی کرێکاریان بەرز ڕاگرت!

Dangi Krekar

Leave a Comment