کرێکاری تەندروستی تێک چوەو پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانە گیانی لەدەستدا،
دەنگی کرێکار /گە رمیان
کرێکارێک لەکاتی کارکردندا گیانی لەدەستدا بەرێوبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردۆتەوە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەمە لەسنوری ناحییەی مەیدان کرێکارێک بەناوی (ئازاد حسن محمد) لەدایکبوی ١٩٧٢ـی دانیشتوی گەڕەکی گازینۆی قەزای کەلار لەکاتی کارکردندا کەکاری کرێکاری کردوە باری تەندروستی تێک چوەو پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانە گیانی لەدەستدا، بەپێی راگەیانراوەکە تەرمی کرێکارەکە ڕەوانەی پزیشکی دادی قەزای کەلار کراوەو لەسەر روداوەکە پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە،