گیان لەدەستدانی کرێکاران
ڕووداوی شـــوێنیکار
دەنگی کرێکار-هەولێر
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٦ی ئایار ٢٠٢٤، دوو کرێکاری بەڕەگەز عەرەب لەهەولێر هەورەبرووسکە لێیداوون و بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە. هاوکات ئەو دوو کرێکارە لەکێڵگەیەکی دەشتاییەکانی هەولێردا کاریان کردووەو لەوێ هەورەبرووسکە لێی داون. کرێکارەکان لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٣ و ١٩٩٧ بوون.
دەنگی کرێکار- گەرمیان
ئەمڕۆ ٥/٥/٢٠٢٤ پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردوەتەوە:
لەناوچەی پیشەسازی قەزای کەلاردا، لەکاتی گۆڕینی چوپی هەوای ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگردا کەللەی ئۆتۆمبێلەکە بەسەر شاگردی دوکانەکەدا دەکەوێت و لەئەنجامدا گیانی لەدەستدا. بەپێی زانیارییەکانی دەنگی کرێکار، ئەو کرێکارەی گیانی لەدەستداوە ناوی (غەزوان غازی خلیل ) لەدایکبووی ٢٠٠٥ دانیشتوی قەزای کەلارە، لەئێستادا تەرمی ناوبراو ڕەوانەی پزیشکی دادی کەلارکراوە.