Dangikrekar.com
قوربانیانی کار

 دوو کرێکار لە باڵەخانەیەک کەوتنە خوارەوەیەکێکیان گیانی لەدەستدا.

 دوو کرێکار لە باڵەخانەیەک کەوتنە خوارەوە و یەکێکیان کە تەمەنی 25 ساڵانە گیانی لەدەستدا.

دەنگی کرێکار /زاخۆ

ئەحمەد رەمەزان، وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دوو کرێکار لە کاتی کار کردن لە نهۆمی چوارەمی باڵەخانەیەک لە زاخۆ کەوتنە خوارەوە و یەکێکیان گیانی لەدەستدا و ئەوەی دیکەیان بریندار بوو.

ئاشکراشیکرد، یەکێک لە کرێکارەکان، کە تەمەنی 25 ساڵ بووە، راستەوخۆ لە شوێنی رووداوەکە گیانی لەدەستداوە، هاوڕێکەشی لەفریاکەوتنی زاخۆ لەژێر چاودێری چڕدایە و چارەسەری بۆ دەکرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە، 1ی ئایار ڕۆژی جیهانی کرێکاران بوو، بەڵام هەردوێنێ کرێکارێک لە گەڕەکی گوڵانی قەزای بنەسڵاوە، کرێکارێکی تەمەن 20 ساڵ دیوار بەسەریدا رووخا و گیانی لەدەست دا.

Related posts

لە سنووری هەولێر خۆپیشاندان دەستیپێكرد

Dangi Krekar

ژمارە ٥ دە نگی کرێکار بە زمانی ئینگلیزیی چاپکرا

Dangi Krekar

پەیامی دەنگی کرێکار بۆ سەدویانزەهەمین کۆنگرەی ڕێکخراوی کاری جیهانی!

Dangi Krekar

Leave a Comment